تورکیا به‌ شێوازی مافیایی ئیداره‌ ده‌کرێت

به‌شی تورکیا- که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ کاردانه‌وه‌ی بە کشانەوەی شاره‌وانی بالیک شار پیشان دا و پارتی داد و گەشەی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد که‌ وڵات به‌ شێوازی مافیایی ئیداره‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) به‌ هۆی ده‌ست له‌کار کێشانی شاره‌وانه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ و سه‌رۆک­کۆماری تورکیا گرت و وتی: تورکیا و پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ شێوازی مافیایی ئیداره‌ ده‌کرێت.

ناوبراو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فتانه‌ی نوێنه‌رانی CHP له‌ په‌رله‌مانی تورکیا وتی: ئیداره‌دانی تورکیا به‌ شێوازی مافیایی ده‌ستی­ پێکردووه‌.

ئۆغڵۆ زیادیشی کرد: هه‌ڕه‌شه‌ کردن له‌ بنه‌ماڵه‌ شێوازێکه‌ که‌ مافیا به‌ کاری ده‌هێنێت. ئه‌وانه‌ی کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تن نابێت کاری له‌و چه‌شنه‌ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر وایان کرد ده‌بێ واز له‌ پۆسته‌کانیان بێنن چوونکه‌ شیاوی ئه‌و پۆستانه‌ نین.

ئه‌م وتانه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت ئه‌حمه‌د ئه‌دیب ئوغور شاره‌وانی بالیک شار هاوکات له‌ پۆسته‌که‌ی و له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ش کشایه‌وه‌ و چه‌ند شاره‌وانی دیکه‌ش پێش ئوغور وای وتووه‌ خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌ و له‌ ژێر فشار بڕیاری کشانه‌وه‌ی داوه‌.

قڵیچدار ئۆغڵۆ تۆمه‌ت ده‌خاته‌ پاڵ ئه‌ردۆغان که‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌ ویستی ئه‌و ئه‌نجام دراوه‌ و ڕای­گه‌یاند وته‌کانی ئوغور ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ وڵات چۆن ئیداره‌ ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8167

Your Comment

You are replying to: .
captcha