ڕۆحانی برووسکه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان ده‌کات

به‌شی ئێران- سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ ڕێگای په‌یامێکه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی 94هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆماری تورکیاوه‌ ئه‌ردۆغانی دڵنیا کرده‌وه‌ به‌ ئیراده‌ی قایمی به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو وڵات و لێکتێگه‌یشتن له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که‌ و جیهان هاوکاری و پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات زیاتر له‌ ڕابردوو په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.

کوردپرێس: ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌م شێوازه‌یه‌:

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

به‌ڕێز جه‌نابی ئه‌ردۆغان

سه‌رۆک کۆماری تورکیا

له‌ ناخی دڵه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی 94هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆماری تورکیاوه‌ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و جه‌ماوه‌ری موسڵمانی تورکیا ده‌که‌م.

پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان ئێران و تورکیا به‌پێی دراوسێیه‌تی و پێوه‌ندیی له‌ مێژینه‌ و هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و ئایینیی نێوان دوو وڵاته‌. له‌ ئاوه‌ها بارودۆخێکدا هاوکاریی پته‌و له‌ ئاستی جۆربه‌جۆری دوو لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، ڕوانگه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لانی ناوچه‌که‌ و جیهانی ئیسلام و وره‌ی هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.

دڵنیام به‌ ئیراده‌ی پته‌وی به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو وڵات و لێکتێگه‌یشتن له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که‌ و جیهان هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا له‌ ڕه‌هه‌نده‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا زیاتر له‌ پێش په‌ره‌ی پێده‌درێت. داوای ته‌ندروستی و سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان و شکۆ و سه‌ربه‌رزیش بۆ گه‌لی تورکیا ده‌که‌م.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی

سه‌رۆک کۆماری ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8166

Your Comment

You are replying to: .
captcha