ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی خابوور و ئیبراهیم خه‌لیل ڕاده‌ستی سوپای عێراق نه‌کراوه‌

به‌شی جیهان- جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و خابوور ڕاده‌ستی هێزی عێراقی کرابێت و ده‌ڵێت: من ئاگاداری بارودۆخی سنووره‌کانم و دوو سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و خابوور ڕاده‌ستی هێزی عێراقی نه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێک له‌ میدیاکانی تورکیا و عێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایان‌گه‌یاند: ده‌روازه‌ی سنووری خابوور و ئیبراهیم خه‌لیل که‌ تا ئێستا له‌ کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستاندا بوون ڕاده‌ستی هێزی سوپای عێراق کراوه‌.

میدیاکانی تورکیا له‌ زاری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌یان ڕووماڵ کردبوو به‌ڵام جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ گفتوگۆیێکی خۆی له‌گه‌ڵ سپۆتنیکدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت: هیچ هێزێکی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌ ده‌روازه‌ی سنووری خابوور و ئیبراهیم خه‌لیلدا بوونی نییه‌. من ئاگادارم له‌و ناوچه‌یه‌دا چی ڕوو ده‌دات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ لێدوانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌سه‌ر پشتڕاست‌کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاده‌ست کردنی ئه‌و دوو سنووره‌ به‌ سوپای عێراق دا و وتی: من ئاگاداری بارودۆخی ئه‌و ناوچه‌یه‌م نه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌.

جه‌بار یاوه‌ر جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ولێر و به‌غدا هێشتاکه‌ له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی کوردی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ڕێکنه‌که‌وتوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8165

Your Comment

You are replying to: .
captcha