له‌ دوا ڕۆژی مێهره‌جانی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان 23 به‌رهه‌م نمایش کران

به‌شی کوردستان- له‌ دوا ڕۆژی مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌ییی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان 23 به‌رهه‌م نمایش کران و ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی مێهره‌جانه‌که‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ یه‌که‌م به‌رنامه‌ی مێهره‌جانه‌که‌دا شانۆی "چیرۆکی خوم و کووله‌که‌" له‌ کرماشانه‌وه‌ و له‌ ده‌رهێنانی ڕه‌حمان هۆشیاری کاتژمێر 10:30 خوله‌ک له‌ پارکی شانۆ پێشکه‌ش کرا.

له‌ درێژه‌دا شانۆی "له‌یلێ و مه‌جنوون" له‌ برووجێرده‌وه‌ له‌ ده‌رهێنانی پژمان شاهوێردی له‌ پارکی شانۆ و شانۆی "هه‌ڵاتن له‌ زیندان" له‌ ده‌رهێنه‌ریی فه‌رامه‌رز قلیچخانی له‌ گه‌ڕه‌کی پادگانی مه‌ریوان نمایش کران.

دیکه‌ی به‌رهه‌مه‌کان بریتی بوون له‌: "گیلدۆخت"، "ڤایرۆس"، "ئه‌م هه‌موو منه‌"، "ئاوێنه‌ی ژیان"، "بووکه‌ شووشه‌کانم کچانه‌ ده‌گرین"، "ڕزگار بوون"، "دیوار"، "سه‌رتاشخانه‌ی سه‌ڵه‌واتی"، "په‌یکه‌رێک بۆ شار"، "ئه‌م ده‌ردیسه‌رییه‌"، "کۆسه‌ی گڵێنه‌"، "له‌ قووڵاییی ئۆقیانووس"، "بۆکز"، "کڵاوی په‌هله‌وی، چارشێوی قه‌جه‌ری"، "یاریده‌ی پۆلیس" و "دوو چرکه‌".

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی مێهره‌جانه‌که‌ کاتژمێر 10:30 خوله‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی ئاستی وڵات و پارێزگا و شاری مه‌ریوان له‌ هۆڵی نشاتی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی شاره‌که‌ له‌ مه‌یدانی باوه‌ڕه‌شی ته‌نیشت پووریای وه‌لی به‌ڕێوه‌چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8153

Your Comment

You are replying to: .
captcha