هیچ پارتێکی کوردستانی ناتوانێت دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پاشگەز بکاتەوە 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زانا سەعید نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هیچ پارتێکی کوردستانی ناتوانێت دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پاشگەز بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا سەعید لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا ڕای­گەیاند: کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان خوازیاری دواخستنی ڕیفراندۆم بوون و دەیانهەوێت ڕیفراندۆم هاوکات لەگەڵ هەڵبژادرنی سەرۆکایەتیی هەرێم و هەڵبژادرنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت، بەڵام مەسعوود بارزانی ئاوڕ لەو داخوازییە ناداتەوە و مکووڕە لە سەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە کاتی دیاری کراودا.

ناوبراو وتیشی کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان تا کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هەوڵ دەدەن ئەو گشتپرسییە بەپێی دەستووری عێراق بەڕێوە بچێت.

زانا سەعید زیادی کرد: پارتە سیاسییەکان ناتوانن ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بکەن چوونکە مەسعوود بارزانی لەو باوڕەدایە دۆخی عێراق و تەعامولی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پاش شەڕی داعش خراپتر دەبێت، بەو بۆنەوە ڕوویان هێناوەتە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8144

Your Comment

You are replying to: .
captcha