داوا له‌ بارزانی ده‌که‌ین به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا وتی: به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هیچ سوود و قازانجێکی بۆ بارزانی، کورده‌کان و ناوچه‌که‌ نابێت و داوای له‌ بارزانی کرد له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم پاشگه‌ز بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بۆزداغ جێگری یه‌که‌می وه‌زیر و وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا ناڕه‌زایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت و داوا له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دەکات به‌ بڕیاره‌که‌یدا بچێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌.

بۆزداغ وتیشی: "به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ هیچ سوود و قازانجێکی بۆ بارزانی، کورده‌کان و وڵاتانی ناوچه‌که‌ نییه‌. داوا له‌ بارزانی ده‌که‌م به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمه‌که‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. ناوبراو ده‌بێ پێش له‌ گه‌یشتنی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمه‌که‌، به‌ بڕیاره‌که‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌ و له‌ به‌ڕێوه‌بردنی پاشگه‌ز بێته‌وه‌."

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم ڕۆژی 25ی سێپتێمبێریان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراقی فیدڕاڵ دیاری کردووه‌.

به‌رپرسانی تورکیا به‌رده‌وام دژی ئه‌و بڕیاره‌ بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8143

Your Comment

You are replying to: .
captcha