کێبه‌رکێی مه‌له‌ی ئاوی ئازاد له‌ به‌نداوی "لگزی"ی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی کوردستان- کێبه‌رکێی مه‌له‌ی ئاوی ئازاد به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 80 وه‌رزشوان له‌ شاره‌کانی بۆکان، سنه‌، سه‌قز و بانه‌ به‌ مه‌ودای 1000 مه‌تر له‌ گوندی نمدینه‌ی به‌نداوی لگزیی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و کێبه‌رکێیه‌ له‌ 7 تیر‌ی ته‌مه‌ندا له‌ به‌نداوی لگزی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ دایکبووانی ساڵانی 40 تا 49 نادر فه‌یزوڵڵا به‌یگی، ناسر مورادخانی و ئه‌بووبه‌کر یه‌عقووبی، 50 تا 59 هیوا مه‌کری بابامیری، سیاوه‌ش سام به‌یگی و وریا خۆشکه‌لام، 60 تا 66 شۆڕش میرزایی، هێمن براخاسی و جه‌ماڵ بابامیری، 66 تا 76 عێرفان مه‌ردانی، عه‌بدوڵڵا ناییبیان و فه‌ردین حه‌لیمی، 77 تا 79 مێهران قاسمی، ئه‌مین ڕه‌شیدی و سه‌لاح فه‌تحی 80 تا 81 کارۆ ئه‌وه‌لی و ئه‌میرحسێن مورادی (هه‌ردووکیان پله‌ی یه‌که‌م)، موبین ئه‌مین به‌یگی و هۆزان مێعمارزاده‌ و 82 تا 84 ئارش بوڵه‌ندی، عه‌رشیا چووپانی و سرووش سه‌عاده‌ت پله‌ی یه‌که‌م تا سێهه‌میان مسۆگه‌ر کرد.

له‌ کۆتاییدا به‌ که‌سانی براوه‌ خه‌ڵات و حوکمی پاڵه‌وانێتی پێشکه‌ش کرا.

ئه‌و کێبه‌رکێیه‌ به‌ هاوکاری ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوانی شاری سه‌قز و ده‌سته‌ی مه‌له‌ ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8140

Your Comment

You are replying to: .
captcha