به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ست پێکردنی خولی دووهه‌می گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌مزووانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ناڕه‌زایه‌تی له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که له میدیاکان ڕاده‌گه‌یێندرێت و هیچ خزمه‌تێک به کورد ناکات و ده‌ریبڕی: تاکوو ئێستا کاتی سه‌ردانی وه‌فدی نوێی کورد بۆ به‌غدا ئاشکرا نه‌بووه و دوو لایه‌ن بۆ دیاریکردنی ئه‌م کاته پێویستیان به کاتێکی زیاتر هه‌یه.
پیره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که به‌غدا ناڕه‌زایی به گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕیوه و پێویستی به بیستنی ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌یه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانکردنی به‌غدا سه‌باره‌ت به گشتپرسی ده‌رئه‌نجامێک وه‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئێمه گشتپرسییه‌که به ئارامی و به دوور له‌و شته‌ی که میدیاکان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "ساحات التحریر"ی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment