وڵاتانی عه‌ره‌بی دژ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان نین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد وڵاتانی عه‌ره‌بی دژ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان نین، به‌ڵکوو خوازیاری دواخستنی ئه‌و بابه‌ته‌ن و وتی: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ ده‌بێ دواخستنی گشتپرسی به‌ زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"دا سه‌ردانی ئه‌حمه‌د ئه‌بووغه‌یت ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ هه‌ولێری به‌ ئیجابی وه‌سف کرد و ڕای‌گه‌یاند: له‌و دیداره‌دا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌بووغه‌یتی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ دواخستنی گشتپرسی ده‌بێ به‌ زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرد که‌ له‌م دیداره‌دا ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌ کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ هه‌ولێری به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی ناچار کردووه،‌ تێگه‌یشتووه‌ و ده‌ری‌بڕی: خاڵی گرینگ له‌م دیداره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌بووغه‌یت، بارزانی له‌ هه‌ندێ په‌یامی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ دواخستنی گشتپرسی و نه‌ک دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ باس له‌ نه‌رمی نواندنی هه‌ندێ له‌ وڵاتان ده‌کات که‌ ناڕه‌زایییان به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی گشتپرسی ده‌ربڕی‌بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8127

Your Comment

You are replying to: .
captcha