به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان کوردی دانیشتووی به‌ریتانیا له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته سه‌ردانی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی چه‌کیان کرد له له‌نده‌ن و له به‌ر ده‌رکه‌ی پیشانگاکه‌دا کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایییان به‌ڕێوه برد.
ناڕازییانی کورد دروشمیان دژ به تورکیا هه‌ڵدا و داوایان له ترێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا کرد فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا بوه‌ستێنێت چوونکه ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌رکوت کردنی کورده‌کان له تورکیا و سووریا که‌ڵک له‌و چه‌کانه وه‌رده‌گرێت.
گاردییه‌ن زیاتر ده‌نووسێت: تورکیا لیژنه‌یێکی تایبه‌تی بۆ کڕینی چه‌ک له‌م پیشانگایه ناردووه که هه‌ر دوو ساڵ جارێک به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا یه‌کێک له پشتیوانانی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا بووه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌یان که‌سی ناڕازی ده‌ستگیر کران که ده‌یانه‌ویست ڕێگری له به‌ڕێوه چوونی ژووره‌کانی پیشانگای چه‌ک له له‌نده‌ن بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment