به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کەتی پری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌م نیگه‌رانییه له‌ئارادایه که دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌م کاته‌دا ناسه‌قامگیریی ئێستای ناوچه‌که زیاتر ده‌کاته‌وه و مومکینه سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له عێراق و هه‌ندێ وڵاتی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ی به‌دواوه بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ته‌نانه‌ت له نێوان کورده‌کانی عێراقدا هه‌ندێ گرووپ هه‌ن که پێکه‌وه ڕکابه‌ری ده‌که‌ن. له ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، سه‌رجه‌م 28 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کێتییه هه‌ڵوێستێکی فه‌رمییان له دژی ڕیفراندۆم گرتۆته‌به‌ر و خوازیاری عێراقێکی یه‌کده‌نگن.
قه‌هره‌مان ئۆیسن سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگای کورده‌کانی ئه‌ورووپا بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای ڕه‌ت کرده‌وه و جه‌ختی کرد: دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ی به‌دواوه ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی: "عێراق له کام قۆناغدا سه‌قامگیر بووه؟ له ڕابردوودا خوێنی سوننه و شیعه و کورد له عێراق ڕژاوه. ئێمه سیسته‌مێکی سیکۆلار، فره‌خواز و متمانه‌پێکراو دروست ده‌که‌ین که پاوه‌جێیی بۆ عێراقی به‌دواوه بێت و ده‌توانێت مۆدێلێک بۆ ناوچه‌که بێت."
سه‌رچاوه: دۆیچه‌وله
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment