بۆچوونی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان 

به‌شی جیهان- کەتی پری ئه‌ندامی ئه‌ڵمانیایی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وتی: له‌ ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، 28 وڵاتی ئه‌ورووپی سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی دژ به‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی‌ هه‌رێمی کوردستان پشتیوانیی خۆیانیان له‌ عێراقێکی یه‌کده‌نگ ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کەتی پری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م نیگه‌رانییه‌ له‌ئارادایه‌ که‌ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌م کاته‌دا ناسه‌قامگیریی ئێستای ناوچه‌که‌ زیاتر ده‌کاته‌وه‌ و مومکینه‌ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ عێراق و هه‌ندێ وڵاتی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ی به‌دواوه‌ بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ته‌نانه‌ت له‌ نێوان کورده‌کانی عێراقدا هه‌ندێ گرووپ هه‌ن که‌ پێکه‌وه‌ ڕکابه‌ری ده‌که‌ن. له‌ ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، سه‌رجه‌م 28 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کێتییه‌ هه‌ڵوێستێکی فه‌رمییان له‌ دژی ڕیفراندۆم گرتۆته‌به‌ر و خوازیاری عێراقێکی یه‌کده‌نگن.

قه‌هره‌مان ئۆیسن سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگای کورده‌کانی ئه‌ورووپا بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای ڕه‌ت کرده‌وه‌ و جه‌ختی کرد: دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی سه‌قامگیریی‌ ناوچه‌که‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

ناوبراو وتیشی: "عێراق له‌ کام قۆناغدا سه‌قامگیر بووه‌؟ له‌ ڕابردوودا خوێنی سوننه‌ و شیعه‌ و کورد له‌ عێراق ڕژاوه‌. ئێمه‌ سیسته‌مێکی سیکۆلار، فره‌خواز و متمانه‌پێکراو دروست ده‌که‌ین که‌ پاوه‌جێیی بۆ عێراقی به‌دواوه‌ بێت و ده‌توانێت مۆدێلێک بۆ ناوچه‌که‌ بێت."

سه‌رچاوه‌: دۆیچه‌وله‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8110

Your Comment

You are replying to: .
captcha