بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەی ئێزدییەکانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕای­دەگەیێنێت ئەو بزاڤە بڕیاری داوە دژی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە ناوچە ئێزدی نشینەکاندا دەوەستێتەوە.
لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە ئەو بزاڤە دژی ئەوەیە کە ناوچە ئێزدی نشینەکان لە ڕیزی ناوچەجێ ناکۆکییەکاندا چاوی لێ بکرێت، چوونکە ئەو ناوچانە دەبێت ناوچەی داگیرکراو بێنە ئەژمار بە بۆنەی هێرشی پێشمەرگەوە.
لەو بەیاننامەدا جەخت کراوە کە دژایەتیی ئەوان هەمبەر گشتپرسیی هەرێمی کوردستان بە هۆی دوژمن بوونی ئەو بزاڤە لەگەڵ خەڵکی کورد نییە، بەڵکوو بە هۆی پەراوێز خستنیان و بە هۆی تەنیا هێشتیان هەمبەر هێرشی داعشە بۆ سەر شەنگال.
سەرچاوە: هەواڵدەریی «الغدپرس»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment