ڕۆژی ڕیفراندۆم ئه‌گه‌ری هێرشی جه‌یشی عێراقی بۆ که‌رکووک هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزی عێراقی بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر پارێزگای که‌رکووک به‌ بیانووی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه‌ له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌و شاره‌ هۆشداری داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ لێدوانێکدا له‌ هه‌ولێر وتی: هێزی عێراقی 23ی سێپتێمبێری وه‌کوو کاتی ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و هێزه‌ مومکینه‌ ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌ڕێوه‌ بچێت ڕۆژی 25ی سێپتێمبێر هێرش بکاته‌ سه‌ر پارێزگای که‌رکووک.

سه‌نگاوی هه‌روه‌هاش زیادی کرد: عه‌ره‌به‌کانی شاری مه‌نده‌لیش هۆشداریان داوه‌ ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم له‌و شاره‌دا به‌ڕێوه‌ بچێت هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر بازنه‌کانی ده‌نگدان و داواشیان له‌ حزبه‌ کوردستانییه‌کان کردووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وریا بن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8104

Your Comment

You are replying to: .
captcha