بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێگەی فەرمیی کوردستان تی ڤی، لە وتارێکدا بڵاوی کردووەتەوە: لەماوەی ڕابردوو هەندێک لە میدیاکان بەمەبەست و ئامانجی دیاریکراو پرسی بێ­دەنگی نێچیرڤان بارزانی و ڕیفراندۆمی سەربەخۆییان قۆستەوە.. ئاخر لە دنیای ڕاگەیاندندا کەسایەتییە گەورە و کاریگەرەکان زۆرجار بێ­دەنگیشیان دەبێتە هەواڵی گرنگ، چوونکە میدیا دەزانێت ئەو جۆرە کاراکتەرانە چەند کاریگەرییان لە سەر کۆمەڵگا هەیە".
لەوتارەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئیشی ئێمە شیکار کردنی ئامانجی میدیاکان نییە لەم وتارەدا، بەڵکوو قسەکردنە لە هەژاری و کورتبینی هەندێک، ئەوان پێیان وایە پشتگیری کردن لە سەربەخۆیی تەنیا لە ڕێگەی گوتارەوە دەبێت، بێ­ئاگا لەوەی ئەم پرسە چارەنووسسازە پێویستی بەدابەش کردنی ڕۆڵ و کارەکانە، کاتێک سەرنج دەدەیت جەنابی سەرۆک جگە لە پێشوازی لە شاندی وڵاتان و دیدارە کەسی و گشتییەکان بەوڵاتاندا وەک گەڕیدە پەیامی گەلی کوردستان و ئامانجی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ڕوون دەکاتەوە و بەحەفتا و یەک ساڵی تەمەنەوە بووەتە کێوی ورەو وزە بۆ هەمووان و نێچیرڤانیش جگە لە دەرکەوتنێکی کەم و پێویست نەبێت بە سروستی خۆی دوور لە چاوی میدیا لە بەئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانی بەردەوامە".
ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لە میدیاکان باس لە بێ­دەنگیی نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی رابردوو دەکەن، بەتایبەتی لە سەر پرسی ریفراندۆم و گوایە ناوبراو لەگەڵ ئەو پرسە نییە.
میدیا فەرمییەکەی پارتی ئەوەشی نووسیوە " هەمووان لێمان ڕوونە ئەندازیاری کۆڵەکەی ئابووریی سەربەخۆی کوردستان نێچیرڤان بارزانییە".
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment