کوردپرێس: ده‌قی یادداشته‌که به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
جه‌نابی ڕۆحانی بیانووی نووسینی ئه‌م یادداشته وه‌ڵامی به ڕاوێژ و ژیرانه و گشتگیری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش بوو بۆ نامه‌که‌ی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید. ئه‌و نامه‌یه‌ی دوو داوای تێدا بوو "به‌کارهێنانی پۆتانسییه‌لی ئه‌هلی سوننه له که‌رتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وڵات" و "ئاوڕدانه‌وه له ئازادیی ئایینزاکان". وه‌ڵامی ئاشکرا و شه‌فافی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش نیشانی دا لووتکه‌ی نیزامی کۆماری ئیسلامی تا چ ڕاده‌یێک دژ به دووچاوه‌کییه هه‌مبه‌ر ئیتنیک و ئایینزاکان. ئێستا ڕێگا بۆ کۆتاییی هێنان به دووچاوه‌کیی ئایینزایی و قه‌ومی هه‌موار بووه‌ته‌وه و باشترین ده‌رفه‌ته بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داوتانه. ئێستا ئیتنیک و ئایینزاکان زیاتر له هه‌موو کاتێک چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئێوه‌ن که که‌سایه‌تییه شایسته و لێهاتووه‌کانیان له ئاستی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا به کار بهێنن و دووچاوه‌کیی ناڕه‌وا له پۆسته جۆربه‌جۆره‌کاندا نه‌مێنێت.
ده‌یانه‌وێت هه‌روه‌ها که ده‌چنه پێی سندۆقی ده‌نگدانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتیشدا به‌شدار بن نه‌ک هه‌ر به دروشم به‌ڵکوو ئه‌م جاره‌یان به کرده‌وه. له کاتی ناساندن و دیاری‌کردنی کابینه‌دا پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت بوون بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ین به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ین که داومانه و هه‌رگیزیش ناڵێین چوونکه ده‌نگمان داوه و به‌شداریی مه‌ده‌نیمان کردووه ئێستا پشکمان بده‌نێ. ئێمه مامه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌رکی هاووڵاتیی بوونی خۆمان ناکه‌ین به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه ده‌نگی ئه‌هلی سوننه‌ی کورد و به‌لووچ و تورکمان و دیکه‌ی ئیتنیکه ئێرانییه‌کان ده‌نگێکی هزری و به گوێره‌ی ئه‌رکی ئێرانی بوون و هاووڵاتیی بوونمان بووه و هه‌رگیز نه که‌س له خۆمان شارۆمه‌ندتر ده‌زانین و نه خۆشمان له که‌س شارۆمه‌ندتر ده‌زانین.
ئێستا ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش ڕوانگه‌ی ئیجابیی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ئاشکرا کردووه هه‌ر بۆیه‌ش شیاوه یه‌که‌م هه‌نگاو له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافی شارۆمه‌ندیدا هه‌ڵبگیرێت و یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی ئیتنیک، ئایینزا و ئایینه‌کان بکرێته ڕێکخراوه یان جێگرایه‌تیی سه‌رۆک کۆمار و له‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ده‌سته‌وه ماوه ئه‌هلی سوننه له کابینه‌دا به‌کار بهێندرێت و ئه‌وه‌ش بکرێته خاڵێکی ئیجابی بۆ یه‌کڕیزیی نیشتیمانیی زیاتر له نێوان ئێرانییه‌کاندا.
به‌و حاڵه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه به سه‌ر کۆڵبه‌ره‌کاندا دێت ڕیشه‌ی له دابه‌ش‌بوونی ناعادیلانه‌ی دارایی و ده‌سه‌ڵاتدا کوتاوه که هه‌ندێک له دانیشتووانی سنووره‌کان ناچار ده‌کات ڕوو له کارێک بکه‌ن که له ڕاستیدا جێ هیچ بایه‌خێک نییه جگه له‌وه‌ی تووشی کێشه و هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کات. ئاشکرایه پێبه‌ندبوون به په‌یڕه‌وی ناوخۆ و بیر کردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر وه‌رزی سێهه‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌بێته هۆی یه‌کڕیزیی نیشتیمانیی زیاتر له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌که‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment