که‌رکووک پارێزگایێکی عه‌ره‌بییه‌ و عه‌ره‌به‌کانیش دژ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمن له‌و پارێزگایه‌دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌ڵێت: که‌رکووک پارێزگایێکی عه‌ره‌بییه‌ هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌و پارێزگایه‌دا کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆرهان عاسی به‌ "موازین نیوز"ی وتووه‌: عه‌ره‌ب، تورکمان، کریستیان و دیکه‌ی ئیتنیکه‌ عێراقییه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک دژ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسین له‌و پارێزگایه‌دا و کێشه‌ی مکووڕبوونی پارێزگاری که‌رکووک و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆمی هه‌رێم له‌ که‌رکووک پێوه‌ندی به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ هه‌یه‌.

عاسی گوتیشی: عه‌ره‌به‌کان پێکهاته‌ی سه‌ره‌کین له‌ پارێزگای که‌رکووک. ئێستاش نیوه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ بنده‌ست گرووپی تیرۆریستیی داعشدایه‌ هه‌ر بۆیه‌ش به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له‌ که‌رکووک مومکین نابێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر چوونی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ پارێزگای که‌رکووک ده‌رکراوه‌ وتی: "ئێمه‌ نه‌مانبینیوه‌ ئه‌و هێزانه‌ بێنه‌ پارێزگای که‌رکووکه‌وه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8086

Your Comment

You are replying to: .
captcha