به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و دیداره‌دا که به ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له کارناسه ئابوورییه‌کان به‌ڕێوه چوو دوکتۆر جه‌لیلی وتی: سنوورنشینه بوێره‌کان پێشه‌نگانی به‌ره‌ڤانین له‌م وڵاته و شۆڕشی ئیسلامی‌دا. چوار پارێزگای ڕۆژئاوا و باشووریش له ماوه‌ی 8 ساڵ به‌ره‌ڤانیی پیرۆزدا ئه‌و بابه‌ته‌یان سه‌لماندووه.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مڕۆکه‌ش سنوورنشینان و هه‌ره‌وه‌زه‌کانی ده‌توانن ببنه به‌ستێن و ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ به‌رهه‌مهێنان، ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و هه‌نارده کردن.
جه‌لیلی ئاشکراشی کرد: پێویسته سیاسه‌تی نێوخۆی وڵات ته‌رکیز له‌سه‌ر تۆکمه‌کردن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هه‌ره‌وه‌زی گوندنشینان بکات و وه‌کوو ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌شه‌ی ئابوور و ئاسایش چاویان لێبکرێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام زیادی کرد: ناوچه سنوورنشینه‌کان نه‌ک هه‌ر نابێت بێبه‌ش بکرێن به‌ڵکوو ده‌بێت وه‌کوو ویترینێکی گونجاو جوانی و تواناکانی ئێران به دراوسێکان بناسێنێت. ئێران پێویستی به‌وه نییه وه‌کوو هه‌ندێک وڵات له نێوان خۆی و دراوسێکانیدا دیوار بکێشێت.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیدا درێژه‌ی پێدا: نه‌ک هه‌ر سنوورنشینان نابێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان به دوای به‌رپرسانه‌وه بن به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت داوێنی سنوورنشینان بگرن تاوه‌کوو که‌ڵک له توانای ئه‌و تاقمه وه‌ربگرن له‌پێناو ئیداره‌ی باشتری وڵات.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا زیادی کرد: نابێت له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران‌دا بێ‌کاری هه‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵکی سنوورنشین ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت چوونکه ئه‌و هه‌ره‌وه‌زانه ده‌توانن ببنه بنه‌مای ئاسایش و پێشکه‌وتنی ئابووری و خۆش‌بژێوی له سنووره‌کاندا.
جه‌لیلی جه‌ختیشی کرده‌وه: سنوورنشینان نه‌ک هه‌ر ده‌توانن ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی وڵات گه‌شه پێبده‌ن به‌ڵکوو ده‌توانن به دووباره هه‌نارده‌کردنی زۆرینه‌ی کاڵاکان ئێران بکه‌نه ناوچه‌یێکی گونجاو بۆ هه‌نارده‌کردن.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی زیادیشی کرد: پێویسته چالاکیی سنوورنشینه به‌ڕێزه‌کان له ئاستی کۆڵبه‌رییه‌وه بگاته ئاستی هه‌نارده کردن هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته چالاکیی هه‌ره‌وه‌زه‌کان له‌سه‌ر سنووره‌کاندا بکرێته بنه‌ما بۆ ده‌روازه‌ی هه‌نارده کردنی ئێران.
جه‌لیلی وتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ره‌وه‌زه‌کان به‌دواداچوون بۆ داوا مه‌شرووعه‌کانیان بکه‌ن و له‌و بواره‌دا کۆڵ نه‌ده‌ن و کۆبوونه‌وه و دانیشتنی له‌م چه‌شنه له‌گه‌ڵ کارناسان و به‌رپرسانی هاوپێوه‌ند درێژه پێبده‌ن تاوه‌کوو هه‌نگاوێک بێت به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد کرد: ده‌وڵه‌ت به ئاوڕێکی تایبه‌ت یان ئیراده‌یێکی جیدی ده‌توانێت کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات بۆیه‌ش پێویسته له‌مپه‌ره‌کان بناسرێن و بسڕدرێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment