به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزگین تانری کۆلۆ نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به کوژرانی 3 هاووڵاتیی کوردی تورکیا کرد که له بوردومانی فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانی سوپای تورکیا له پارێزگای جۆله‌مێرگ کوژرابوون و وتی: 2 حه‌فته پێش ئێستا، فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانی سوپای تورکیا 3 هاووڵاتیی سڤیلیان له پارێزگای جۆله‌مێرگ کوشت. ئه‌م هێرشانه چ جیاوازییێکی له‌گه‌ڵ هێرشی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا له 28ی دیسێمبێری 2011دا هه‌یه که کوژرانی 37 هاووڵاتیی سڤیل له ڕۆبۆسکی به‌دواوه بوو؟
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به لێدوانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه کرد که خراوه‌ته پاڵی و ناوبراویان نزیک له په‌که‌که زانیوه و جه‌ختی کرد: 25 ساڵ له ئامه‌د پارێزه‌ر بووم و له‌و شوێنه‌دا چالاکیم نواندووه. له‌و شوێنه‌دا ئه‌ندامی هیچ گرووپێکی تیرۆریستی نه‌بووم ئێستا ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌م؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment