بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها لە گفتوگۆ لەگەڵ هاواڵدەریی «السومریە نیوز»دا رای­گەیاند: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادسازییی شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە ئەنجام دراوە.
ناوبراو زیادی کرد: بەشداربوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادسازیی حەویجە زۆر گرینگ و پێویستە چوونکە پێشمەرگە ئەو ناوچەیە لە باری جۆگرافیەوە باش دەناسێت و زانیاری تەواویان لە دۆخی ناوچەکە و ئەندامانی داعش هەیە.
تاها زیادی دەکات: هەماهەنگیی پێویست نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی کراوە و هیچ چەشنە نیگەرانییێک لە بارەی ئەگەری روودانی پێکدادان نێوان ئەو دوو هێزە نییە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment