بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردە سەر گرنگایەتیی بەشداربوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادسازیی حەویجەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها لە گفتوگۆ لەگەڵ هاواڵدەریی «السومریە نیوز»دا رای­گەیاند: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادسازییی شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە ئەنجام دراوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەشداربوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادسازیی حەویجە زۆر گرینگ و پێویستە چوونکە پێشمەرگە ئەو ناوچەیە لە باری جۆگرافیەوە باش دەناسێت و زانیاری تەواویان لە دۆخی ناوچەکە و ئەندامانی داعش هەیە.

تاها زیادی دەکات: هەماهەنگیی پێویست نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی کراوە و هیچ چەشنە نیگەرانییێک لە بارەی ئەگەری روودانی پێکدادان نێوان ئەو دوو هێزە نییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8075

Your Comment

You are replying to: .
captcha