مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ده‌ستخۆشیی فه‌رمانه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش ده‌کات

به‌شی ئێران- پێشنوێژی هه‌ینیی مزگه‌وتی مه‌کی و به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وزه‌ی علمییه‌ی دارالعلومی ئه‌هلی سوننه‌ی زاهیدان به‌ ناردنی نامه‌یێک بۆ ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ده‌ستخۆشیی فه‌رمانه‌که‌ی ئه‌و ڕێبه‌ره‌ فه‌رزانه‌یەی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی پاش وه‌رگرتنی وڵامی نامه‌که‌ی له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی کردن له‌ وڵامی بێ په‌رده‌ و حه‌کیمانه‌یان نامه‌یێکی بۆ ئه‌وان ناردووه‌.

مه‌وله‌وی ئیسماعیل زه‌هی له‌ به‌شێک له‌و نامه‌یه‌دا بۆ ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی نووسیویه‌تی: فه‌رمانی مێژوویی، حه‌کیمانه‌ و بڕیاری کۆتاییی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له‌ دۆخی هه‌ستۆکی ناوچه‌که‌ و وڵات که‌ له‌ نامه‌یێکدا له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی نووسینگه‌ی ئه‌و ڕێبه‌ره‌ باڵایه‌وە له‌ وڵام به‌ نامه‌ی به‌نده‌ ڕاگه‌یێندراوه‌، نائومێدکه‌ری نه‌یارانی ئێرانی ئیسلامی و مایه‌ی خۆشحاڵیی گه‌لی به‌ڕێزی ئێران و له‌ چاکه‌ی به‌رده‌وامی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشه‌ و ده‌بێته‌ هۆی یه‌کڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی سه‌قامگیر.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه‌: ئه‌و فه‌رمانه‌، ئه‌رکی شه‌رعی و یاساییی هه‌موو به‌رپرسانی له‌شکه‌ری و وڵاتی و بنه‌ماکانی نیزامی ئیسلامی له‌ پێناو جێبه‌جێ کردنی عەداڵه‌ت و شێوازی ڕوانینی یه‌کسانی بۆ هه‌موو ئیتنیک و ئایینزاکانی ڕوون کردووه‌ته‌وه‌ و دوا بڕیاری داوه‌.

مه‌وله‌وی ئیسماعیل زه‌هی له‌و نامه‌یه‌دا ڕێز داناوه‌ بۆ فه‌رمانه‌که‌ی ڕێبه‌ری دڵسۆزی شۆڕشی ئیسلامی و هیوای خواستووه‌ که‌ "به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵات له‌ ئاسته‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا ئه‌و په‌یامه‌ ڕووناک و خوداپه‌سندانه‌یە بکه‌نه‌ چرای ڕێگای خۆیان و بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر جۆره‌ دووچاوه‌کییێک له‌ نێوان گه‌لی به‌ ئه‌مه‌گی ئێران که‌ وه‌کوو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یێکن هه‌وڵ بده‌ن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی پێشنوێژی هه‌ینیی مزگه‌وتی مه‌کی و به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وزه‌ی علمییه‌ی دارالعلوومی ئه‌هلی سوننه‌ی زاهیدان له‌ ڕێکه‌وتی 11ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ نامه‌یێکی بۆ ڕێبه‌ری نووسیبوو و تێیدا هه‌ندێ له‌ کێشه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ی ئێرانی ناو بردووه‌ و خوازیاری فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له‌و باره‌یه‌وه‌ بوو.

پێشنوێژی هه‌ینیی مزگه‌وتی مه‌کی له‌و نامه‌یه‌دا نووسیی: ڕوونه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ مێژوودا تۆمار ده‌کرێت و ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یێنه‌ریی نووسینگه‌ی پێشنوێژی هه‌ینی ئه‌هلی سوننه‌ی زاهیدان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8074

Your Comment

You are replying to: .
captcha