بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاڤرۆف لە ئاپۆڕی هەواڵنێراندا ڕای­گەیاند: بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە ئیدلیب، دانووستانەکانی نێوان سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە ئەستانە بەردەوامە.
لاڤرۆف لە درێژەی وتەکانی خۆیدا ئاماژەی بە شکستی قورسی داعش لە دەیرەزوور دا و وە بیری هێنایەوە: هێزەکانی سووریا و دانیشتوانی دەیرەزوور بۆ چەند ساڵ لە لایەن داعشەوە گەمارۆ درا بوون، ئێستا شکاندنی ئەو گەمارۆیە دەسکەوتێکی گرنگ لە شەڕی دژە تیرۆرە.
ئێران و ڕووسیا و تورکیا 14ی گوڵاندا و لە چوارەمین خولی دانووستانەکانی ئەستانە بۆ دابەزاندنی توند و تیژییەکان ڕێککەوتن­نامەیێکی هاوکارییان واژۆ کرد کە ناوچەکانی ئیدلیب، چەند بەشێکی حومس، غووتەی ڕۆژهەڵات، دەرعا و قەنتەرییە دەگرێتە بەر.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment