ڕووسیا به‌ مووشه‌کی کرووز داعشی له‌ ده‌یرولزوور کرده‌ ئامانج

به‌شی سووریا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕای­گه‌یاند: سوپای ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له‌ پێشڕه‌ویی سوپای سووریا له‌ ده‌یرولزوور، مۆڵگه‌کانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌ی به‌ مووشه‌کی کرووز کرده‌ ئامانج.

کوردپرێس- به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ست هاتووه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا، هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی سوپای ڕووسیا به‌ مه‌به‌ستی هه‌موارکردنی ڕێگای هێزه‌کانی سوپای سووریا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یرولزوور له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌، به‌ مووشه‌کی کرووزه‌وه‌ مۆڵگه‌کانی داعش له‌ ده‌یرولزووری کردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌ به‌یاننامه‌ بڵاو کراوه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ ئامانجه‌ دۆزراوه‌کان کراونه‌ته‌ ئامانج و ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی گرووپی تیرۆریستیی داعش، هه‌ماری ته‌قه‌مه‌نییه‌کان، کارگه‌یێکی چاک کردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و ڕێژه‌یێکی زۆر له‌ چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج. ژماره‌یێک له‌ میلیشیا کوژراوه‌کان به‌ ڕه‌گه‌ز ڕووسیایین و وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتیی پێشووی سۆڤییه‌تن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سه‌رچاوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان ئیدعایان کردووه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌ ئه‌نجام دراه‌وکاندا گه‌مارۆی داعش له‌سه‌ر ده‌یرولزوور کۆتاییی پێهاتووه‌ و هێزه‌کانی سوپای سووریا له‌ حاڵی پێشڕه‌وی به‌ره‌و شارن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8072

Your Comment

You are replying to: .
captcha