ده‌نگۆی گۆڕانی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ئه‌مڕۆکه‌ گۆڕدرانی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بووه‌ته‌ ته‌وه‌ری باسی میدیاکان و کۆبوونه‌وه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ و تا ئه‌مڕۆ سێ بژارده‌ش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ پێشنیار کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی چالاکیی ده‌وڵه‌تی نوێی ڕۆحانی ده‌نگۆی گۆڕانی قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت پارێزگاری 61 ساڵه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

سه‌عاده‌ت زیاترین ماوه‌ی مانه‌وه‌ له‌ پۆستی پارێزگاریی وڵاتی ئێرانی تۆمار کردووه‌ و له‌ 29ی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی 92ه‌وه‌ وه‌کوو پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا کار ده‌کات.

ئێستا محه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌زازاده‌، فه‌ریدوون هیمه‌تی و فه‌ریدوون سه‌لیمی سێ بژارده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ له‌ جێگای سه‌عاده‌ت.

محه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌زازاده‌ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ له‌دایک بووه‌. که‌سایه‌تییێکی ڕیفۆرمخوازه‌ و به‌رپرسی گشتیی سیاسیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه‌.

فه‌ریدوون هیمه‌تی خه‌ڵکی ئیلامه‌، نوێنه‌ری ئیلام، ئه‌یوان، شیروان، چه‌رداوڵ و مێهران بووه‌ له‌ خولی حه‌وته‌می په‌رله‌ماندا. به‌ڕێوه‌به‌رێکی کارا و کاریگه‌ره‌ له‌ پارێزگای ئیلام. هیمه‌تی ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆیه‌. له‌ 27ی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی 94ه‌وه‌ پارێزگاری قه‌زوین بووه‌.

فه‌ریدوون سه‌لیمی نیا له‌دایک بووی ساین قه‌ڵایه‌ و سه‌رۆکی جه‌هادی کشتوکاڵی بۆکان بووه‌ و له‌ جه‌هادی کشتوکاڵی کرماشان خزمه‌تی کردووه‌ و نوێنه‌ری میاندوئاو، ساین قه‌ڵا و تێکاب بووه‌ له‌ خولی دووهه‌م و پێنجه‌می په‌رله‌ماندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8070

Your Comment

You are replying to: .
captcha