بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنوەر حسێن، ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت “ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، لە ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان نیگەرانە، بەتایبەت لە دواکۆبوونەوەیان، چوونکە یەکێتی چەندین پێشنیازی لە بارەی ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھاوپەیمانیی نێوان هەردوو حزب، پێشکەش بە گۆڕان کردووە، بۆیە یەکێتی ناتوانێت لەوە زیاتر چاوەڕوان بێت”.
ئەندامەکەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەڵێت ”دەبێت یەکێتی لە بارەی ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە بڕیار بدات و ھیوادارین گۆڕان ھاوبەش و شەریکەکانی لە دەست نەدات، بەتایبەت یەکێتیی، بۆیە ئەگەر گۆڕان لە سەر ئەو فکرەی خۆی بەردەوام بێت، دۆستەکانی لە دەست دەدات کە یەکێک لەو دۆستانە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە”.
ئەنور حسێن وتیشی هەریەک لە عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان و ژمارەیێک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن کە بە کەسانی لیبراڵ و ڕادیکاڵ ناسراون، لەگەڵ کارا کردنەوەی پەرلەمان و ئاسایی کردنەوەی پرۆسەی سیاسیی کوردستانن، بەڵام توندڕەوەکانی نێو گۆڕان فشار دروست دەکەن تاوەکوو ڕازی نەبن.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاوێنە
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment