http://ku.kurdpress.com/x3GHJ٧ ئەیلوول ٢٠١٧ - ١٤:٠٦ News Code 8066 ئێران کوردستان ٧ ئەیلوول ٢٠١٧ - ١٤:٠٦ فه‌رمانداری شاری بانه ڕایگه‌یاند: که‌شی بانه ئاسایی بووه‌ته‌وه به‌شی کوردستان- فه‌رمانداری بانه ڕای­گه‌یاند: که‌شی بازاڕه‌کانی شاری بانه ئاسایی بووه‌ته‌وه. محه‌مه‌د فه‌لاحی فه‌رمانداری بانه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپڕێسدا وتی: پاش کوژرانی 2 کۆڵبه‌ر، دوو گرووپی چاودێری و پشکنین له تارانه‌وه بۆ لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که گەیشتنە بانه. ناوبراو درێژه‌ی دا: ئه‌و دوو گرووپه پشکنینه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پشکنینی وڵات به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی بابه‌ته‌کە هاتنه بانه و له حاڵی لێکدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ن. فه‌رمانداری بانه له درێژه‌دا ڕای­گه‌یاند: ئێستا دۆخی بازاڕ و چالاکیی کاسبکاران و بازاڕیانی شاری بانه ئاساییه و هاووڵاتییان سه‌رقاڵی چالاکین. شیاوی ئاماژه‌یه که ڕۆژی ڕابردوو متمانه‌پێکراوانی شاری بانه، کاسبکاران و بازاڕیان و کۆمه‌ڵگای ڕیفۆرمخوازان له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا کۆ بوونه‌وه و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا داواکاری هاووڵاتییان له‌وان کۆتایی هێنان به کوشتنی کۆڵبه‌ران، سزادانی بکه‌رانی کوژرانی کۆڵبه‌ران، شه‌فاف سازی فه‌رمانداری بانه له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی و ... به گوێ به‌رپرسان گه‌یاندووه. کۆدی هه‌واڵنێر: 60104 News Code 8066
Your Comment