1- خۆکوژێکی داعش لە مەودای 50 مەتریی ناوەندی پۆلیسی شاری مەرسین تەقەی لێکرا و کوژرا.
خۆکوژێکی داعشی کە دەیویست خۆی بە ناوەندی پۆلیسی ینی شهیر لە مەرسین بتەقێنێتەوە، پێش ئەوی خۆی بەو ناوەندە نزیک بکاتەوە لە لایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
2- بە هۆی تەقە کردنی ئەندامانی PKK لە جۆڵەمێرگ 2 کرێکار گیانی خۆیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە هۆی تەقەکردنی هێزەکانی PKK بۆ تاقمێک کرێکار کە لە هێڵی گواستنەوەی وزە لە گوندی چوپان پیناز لە شەمزینانی سەر بە پارێزگای دیاربەکر سەرقاڵی کار بوون، 2 کرێکار گیانی خۆیان لە دەست ئەدەن و 3 کەسی دیکەش بە توندی بریندار دەبن.
3- سەرۆک­وەزیرانی تورکیا: لەگەڵ دەوڵەت باغچلی سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بیر و ڕای جیاوازمان نییە.
بیناڵی یێڵدرم سەرۆک­وەزیرانی تورکیا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەکانی دەوڵەت باغچلی سەرۆکی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا لە بارەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕای­گەیاند: لە گەڵ جەنابی دەوڵەت باغچلی لەو بارەیەوە دیدار و گفتوگۆمان کردووە، ئێمە وەکوو تورکیا هەوڵی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم بە هەڵەیێکی گەورە دەزانین.
4- وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان: گوشارەکان لە سەر دەزگای دادی تورکیا بەردەوامە
عوسمان بایدەمیر وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان پاش دیدار لەگەڵ بازوهتی ئەرسەلان سەرۆکی دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا بە هەواڵنێرانی وت: لەو دیدارەدا چەن پرسێکمان تاوتوێ کرد لەوان: دزینی مافی نوێنەرانی پەرلەمان، دەزگای داد لە ژێر گوشاری سیاسی خستن، پێشێل کردنی یاسا و ڕێککەوتن­نامە نێوە نەتەوەییەکان و وەلانانی سێهەمین پارتی گەورەی تورکیا لە پەرلەمان. ئێمە تا ئەو کاتەی کە عەدالەت سەرهەڵنەدات و دادگەکان بە ویژدانەوە بڕیاری خۆیان دەرنەکەن، تێکۆشانی ویژدان و عەدالەت درێژە دەدەین.
5- ژەنراڵێکی کوودەتاچیی سوپای تورکیا ئازاد کرا
ژەنراڵ مستەفا کایا کە بە تۆمەتی هاودەست­بوون لە کوودەتای 15ی جووڵای 2016 لە تورکیا دەستگیر کرابوو و دادستێنی ئەو وڵات داوای سێ جار زیندانی هەتایی بۆ کردبوو بە حوکمی لقی 8ی دادگەی ئانتالیا بە مەرجی دادی ئازاد کرا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment