بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکردە کوردەکانی عێراق بە تایبەت سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بڕیاریان داوە ڕیفراندۆم لە ڕۆژی 25ی سێپتێمبێر بەڕێوە ببەن. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا کاتەکەی بە گونجاو نازانن. هەندێک لە کارناسان دەڵێن: ئەمریکا کە لە شەڕی داعشدا یارمەتیی سەربازی و داراییی هەرێمی داوە ئەگەری ئەوە هەیە وەکوو کارتێکی گوشار لەو یارمەتییە کەڵک وەر بگرێت.
جوست هیلترمەن، بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە گرووپی نێونەتەوەیی قەیران لەو بارەیەوە بە «المانیتور»ی ڕاگەیاند: هەم کورد و هەم ئەمریکاش کارتی گوشاری خۆیان بەدەستەوەیە بەڵام ئەمریکا بە هۆی هەبوونی توانا و سەرچاوەی دارایی کارتی گوشاری زۆرتری هەیە.
ساڵی ڕابردوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یارمەتی گەیاندن بە YPG ڕێی لە ئەمریکا گرت، ئەمریکاش بە شێوازی کاتی یارمەتییەکانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە ڕاگرت.
بەم حاڵەشەوە ئەمریکا کە نایەوێت پارتی وەکوو هاوپەیمانێکی وڵاتەکەی شکست بێنێت، کارتە گوشارەکانی خۆی بە شێوازێکی دادوەرانە بەکار دەبات.
ڕەنج عەلائەدین لێکۆڵەری ئەنیستیتۆ برووکینز دەڵێت: پچڕاندنی یارمەختیی سەربازیی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە هاوپەیمانێتی لاواز دەکات و دوژمنانی ئەمریکا بوێرتر دەکات.
جۆست هیلتەرمەن ئااژەی بە دژایەتیی ئەمریکا لەگەڵ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان دەدات و زیاد دەکات: سیاسەتی نەگۆڕی ئەمریکا ئەوەیە کە هیچ ئاڵوگۆڕێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش شەڕی دووهەمی جیهانی ڕوو نەدات.
ئەمریکا و زۆرینەی وڵاتانی جیهان لە سەر ئەو بڕوایەن کە دروست بوونی سنووری نوێ سندووقی سیاچارەیی و ڕەشبینی دەکاتەوە.
ئەلمانیتۆریش لەو بارەیەوە دەنووسێت: ئەمریکا سەرەڕای مکووڕ بوونی کوردەکان بۆ بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم درێژە بە کەڵک وەرگرتن لە کارتی گوشاری خۆی دەدات. بەو حاڵەشەوە بە هۆی هاوپەیمانێتیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و هەروەها بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم دەستبەجێ دامەزراندنی وڵاتی کوردستان تەزمین ناکات پێوەندیی نێوان ئەو دوو لایەنە لە ئاستێکی گونجاودا دەمێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment