بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەندرێن مه‌حەممەد، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رای­گه‌یاند "به شێوه‌یێكی فه‌رمی وەڵامی ئه‌وانه‌مان دایه‌وه و پێمان راگه‌یاندوون، كۆمیسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییێک ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گشتپرسی له 25ی 9 ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو درێژەی دا: دوو نووسیگه كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان له شنگال و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له پارێزگای كه‌ركووکە و له سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌یه، لە كه‌ركووک زیاتر له 13 قه‌واره‌ی سیاسی و رێكخراوی مه‌ده‌نی بۆ سه‌رخستنی ده‌نگی به‌ڵی ناوی خۆیان له كۆمیسیۆن تۆمار كردووه.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک ده‌ڵێت "ئێمه به گشتیی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین، له به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگایێكی چاودێرین، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌ر ئێمه بوو ئه‌وەمان ئه‌نجام دا و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی به دارایی بوو له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركووک بۆی دابین بكه‌ین و هه‌موو هاوكارییێک بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه بخه‌ینە گه‌ڕ".
حیزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی گشتپرسی به پرۆژه‌یێكی هاوبه‌شه‌وه كار بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی به‌ڵی ده‌كه‌ن و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک له كه‌ركووک ئاڵای نه‌خێریان به‌رز نەکردووەتەوە.
محەممەد خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووک گوتی "له‌و كۆبوونه‌وه و دانیشتن و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئێمه وه‌كوو پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه هه‌مانه، هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بووه بڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ گشتپرسی نین یاخود بڵێن ده‌نگ به نه‌خێر ده‌ده‌ین".
به‌پێی ئاماره‌كانی ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بێت، له پارێزگای كه‌ركووک 285 بنكه‌ی ده‌نگدان داده‌نێرێت كه 30 بنكه‌یان له كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌بێت و نزیكه 700هه‌زار كه‌سیش مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت.
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment