به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان که پاش هێرشی داعش له ساڵی 2014 به‌ره‌ڕووی هه‌ڵاوسانی ئابووری و قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه ده‌ستی داوه‌ته چاکسازی له به‌شه جۆربه‌جۆره‌کان بۆ دابه‌زینی تێچوو و هه‌روه‌هاش هانده‌ری نوێ دابین کردووه بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی له پێناو گه‌شه‌ی ئابووری پاش شه‌ڕی داعش.
به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیا ڕایان­گه‌یاندووه: ئامانجی ئه‌و کاره ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانییه به‌تایبه‌ت هاتنی کۆمپانیاگه‌لی ڕووسی بۆ هه‌رێمی کوردستان.
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به سپۆتنیک ده‌ڵێت ئه‌م کاره بۆ به‌هێزکردنه‌وه و پیتاندنی ژێرخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و ئاماژه‌ش ده‌کاته سه‌فه‌ری نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک­وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و دیدار له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ڕووس نه‌وت و ڕای­ده‌گه‌یێنێت: له‌وه ده‌چێت پاش ڕێککه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو کۆمپانیای ڕووس نه‌وت و گازپرۆم ڕۆڵێکی گرینگ له به‌هێزکردنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی کوردستان بگێڕێت. ئێمه‌ش هیوادارین هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا سه‌ره‌ڕای ده‌ڤه‌ری نه‌وت و غاز له دیکه‌ی که‌رته‌کانیش له‌وان که‌رتی گواستنه‌وه و گواستنه‌وه به هێڵی ئاسنی له تێکڕای هه‌رێمی کوردستان گه‌شه بستێنێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر له‌م باره‌وه به سپۆتنیک ده‌ڵێت: هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکانی به‌شی باج و ڕچاوکردنی ئیمتیازی تایبه‌ت بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌یه‌وێت سه‌رمایه‌ی بیانی ڕاکێشێت و له ده‌فرایه‌تی کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت له پێناو به‌هێزکردنه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ئه‌و نووسینگه‌یه هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات هاوکاریی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ پێش له هێرشی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام پشتیوانی ئه‌و وڵاته له هێزه کورده‌کان به‌رانبه‌ر به داعش بۆته خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له‌و هاوکارییانه‌دا. ئه‌م هاوکارییه له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن پاش دیداری نیچیرڤان بارزانی و ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک­کۆماری ڕووسیا په‌ره‌ی سه‌ندووه و بووه‌ته هۆی گه‌شه له ده‌ڤه‌ری سه‌رچاوه سروشتییه‌کان. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پاش جێبه‌جێ بوونی ڕێککه‌وتنه‌کان ئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌ی هاوکارییه‌کانی دوولا دوو قات بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment