کوردپرێس: ده‌قی یادداشته‌که‌ی هووشمه‌ند به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م جار نییه کوژرانی کۆڵبه‌ره‌کان له سنووری ڕۆژئاوای وڵات ناڕه‌زایی و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و نوخبه‌کان و ڕای گشتیی لێده‌که‌وێته‌وه. دوو ڕۆژی ڕابردوو پاش ئه‌وه‌ی له بانه دوو کۆڵبه‌ر کوژران سه‌ره‌تا بیگله‌ری نوێنه‌ری سه‌قز و بانه له په‌رله‌مان ڕاپۆرتێکی ئاراسته کرد و ناڕه‌زاییی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی. پاشان ڕۆژی ڕابردوو تاقمێک له هاووڵاتییانی بانه‌یی به تایبه‌ت کاسبکارانی شاره‌که له به‌رانبه‌ر باڵاخانه‌ی قایمقامێتیی بانه گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییی خۆیان به‌رانبه‌ر به کوژرانی کۆڵبه‌ره‌کان ده‌ربڕی.
بابه‌تی کۆڵبه‌ری و سامانپێدانی له ڕۆژئاوای وڵات یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی سنووره‌کانی ئێران به تایبه‌ت له ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا که تا ئێستا به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت به‌رنامه‌یێکی گونجاوی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دانه‌ڕێژاوه.
1- به‌شێکی بابه‌تی کۆڵبه‌ری نیشانه‌ی ئابووری نه‌خۆشی وڵاته که له پهرهنهسهندندا خۆ ده‌نوێنێت و به‌م شێوازه‌ش تاقمێک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داهاتی ڕۆژانه‌یان ناچارن ڕوو له‌و کاره مه‌ترسیداره بکه‌ن. ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیی ئابووریی نێوان ئێران و دیکه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێسای کارناسه‌ی زیره‌کدا دابڕێژرێت ئاڵوگۆڕی به‌رفراوانی نافه‌رمی به‌و مه‌ترسییه زۆرانه‌وه هیچ مانایێکی نابێت.
2- بابه‌تی کۆڵبه‌ری لایه‌نێکی مرۆڤانهیتریشی هه‌یه. تاقمێک له بێکاران و چینی بنده‌ستی کۆمه‌ڵگا له سه‌ر سنووره‌کاندا ڕوو له‌و کاره ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش تاقه ده‌ره‌چه‌ی ئه‌وانه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داهاتی ڕۆژانه و یه‌کێکه له خه‌سار و کێشه‌کانی پێکهاته‌ی ئابووری وڵات و پرسی قه‌یرانی ئابووریی ئێران له باری بێکارییه‌وه زیاتر له پێش ئاشکرا ده‌کات. بۆ دابه‌زاندنی مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و پرسه به تایبه‌ت له سنووره‌کانی وڵات‌دا به وردی له کوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشان چ ئاماده‌کارییێک کراوه و چ به‌رنامه‌یێک داڕێژراوه؟ ئایا گه‌شه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌کانی سه‌ر سنوور و سڕینه‌وه‌ی نایه‌کسانی به‌رنامه‌ی جیدیی ده‌وڵه‌تی ڕاوێژ ده‌بێت؟
3- لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌و بابه‌ته مه‌شقی پێویسته به فه‌رمانبه‌ران و هێزی ئینتیزامی. بۆ ئیداره‌کردنی پرسی کۆڵبه‌ره‌کان و دابه‌زاندنی مه‌ترسیی ئه‌و بابه‌ته تا ئێستا داموده‌زگای پێوه‌ندیدار چ تهگبیرێکیان کردووه و چی‌یان جێبه‌جێ کردووه؟ ئایا هیچ لێکۆڵینه‌وه یان توێژینه‌وه‌یێکی به که‌ڵک بۆ ئیداره‌ی پرسه‌که پێشنیار کراوه یان به‌رنامه‌یێک به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ ئایا ستراتێژییه پێشووه‌کان خه‌سارناسی کراون؟
4- سنووره‌کان یه‌کێک له قورسایییهکانی ئاسایشی وڵاتن به تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجی گرینگیی ناوچه‌که و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزمدا. دزه‌کردنی هه‌موو چه‌شنه ئامێرێکی تیرۆریستی و خراپکارانه و ئیهماڵ کردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌توانێت خه‌سارێکی گه‌وره له وڵات بدات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش یه‌کخستنی سنووره‌کان و سامانپێدانی و ئیداره‌ی پرسی کۆڵبه‌ره‌کان له چه‌ند لاوه زۆر گرینگه. له‌لایێکه‌وه ده‌بێته‌هۆی پاراستنی گیانی کۆڵبه‌ره‌کان و له‌لایێکی دیکه‌وه مه‌ترسیی هه‌لقۆستنه‌وه‌ی تیرۆریستی له سنووره‌کانه‌وه داده‌به‌زێت. به‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌داخولی داموده‌زگای سیاسی و ئینتیزامی و سنوورپارێزی و هه‌روه‌ها ڕێکخراوی به‌رنامه و بودجه‌ش زۆر پێویسته. ئایا به‌رنامه‌یێکی توێژینه‌وه‌یی و کارناسیکراو ده‌توانێت یارمه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و که‌رته بدات.
5- له ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لایه‌نێکی دیکه‌ی پرسه‌که‌ش به شێوازێکی ئاشکرا ده‌که‌وێته ڕوو: لێنه‌هاتوویی و لاوازیی به‌ڕێوه‌به‌ره خۆجێییه‌کان له باری تواناوه بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ڕای گشتی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و قه‌ناعه‌ت پێهێنان به ڕای گشتی. پاش سه‌رهه‌ڵدانی ڕووداوی کوژرانی دوو هاووڵاتیی بانه‌یی دوور له چاوه‌ڕوانی نه‌بوو که هه‌ستی ڕای گشتی له‌و باره‌یه‌وه بجووڵێت و به‌و بۆنه‌وه نائارامی سه‌ر هه‌ڵبدات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆجێیی و فه‌رماندار و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگاکه بۆ ته‌عامولی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ ڕای گشتی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا چ تهگبیرێکیان کردووه؟ چ بهرنامهیێکیان گرتۆته‌به‌ر؟
وێده‌چێت لێنههاتووییی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسی له شار و پارێزگاشدا سه‌باره‌ت به پێشبینی کردنی چه‌ندین لایه‌نی بابه‌ته‌که و پاشهاته‌کانی ئه‌و بابه‌ته پێویسته به خێرایی خه‌سارناسی بکرێت. ئاماده‌بوونی فه‌رماندار و جێگری سیاسی و دیکه‌ی به‌رپرسانی پارێزگاکه له کاتی گونجاو‌دا و گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و هاوخه‌می ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیاندا ده‌یتوانی به‌شێک له هه‌ستی بزوێنراوی خه‌ڵکی له‌و ڕووداوه‌دا که‌م بکاته‌وه. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میدیا، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی خۆجێیی و شیکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئه‌و بابه‌ته و به‌رنامه‌کانی داهاتووش ده‌یتوانی ئه‌و ستراتێژییه تۆکمه‌تر بکات. ئه‌وه که‌مترین چاوه‌ڕوانییه له به‌رپرسه خۆجێییه‌کان که ده‌سته‌به‌ریش نه‌بوو. ڕۆژی ڕابردوو هه‌روه‌هاش هه‌بوونی فه‌رماندار و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت و دیکه‌ی هێزه‌کان له نێوان خه‌ڵکدا ده‌یتوانی ڕێپێوانی سه‌ر شه‌قام ئیداره بکات. یارمه‌تی گرتن له نوخبه‌کان و گرووپه مه‌رجه‌عه‌کان و که‌سایه‌تییه به‌رچاوه‌کانی بانه‌ش ده‌یتوانی دیسانه‌وه له هێور کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌دا کاریگه‌ر بێت. دانیشتن و گردبوونه‌وه‌ی هاوبیری له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه‌ی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی بازاڕدا ده‌یتوانی دۆخه‌که باشتر بکات به‌ڵام هیچ له‌وانه ڕووی نه‌دا و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی لاوازیی توانای به‌ڕێوه‌به‌ران و لێنههاتووییی به‌ڕێوه‌به‌ره خۆجێییه‌کانه له‌و ناوچه‌یه‌دا. بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ساره‌ش دیار نییه چ به‌رنامه‌یێک داڕێژراوه. کۆڵبه‌ر چینێکی ڕه‌نجکێشه و کۆڵبه‌ری یه‌کێکه له کاره ههرهمهترسیدارهکان له ئابووری ئه‌مڕۆکه‌ی ئێران‌دا که چاوه‌ڕوانی به‌رنامه‌ی گشتگیری به‌رپرسانی وڵات و پارێزگاکه‌یه. زیاتر له‌وه‌ش پێویسته بیر له‌و پرسه ئینسانییه بکه‌ینه‌وه و ڕێگاچارێکی بۆ بدۆزینه‌وه.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment