بیگلەری:سوپاسی خەڵکی بانە دەکەم

بەشی کوردستان- موحسێن بیگلەری رای­گەیاند: وەکوو خزمەتگوزاری ئێوە لە پەرلەمان بە بۆنەی کۆتایی هێنانتان بە ناڕەزایی دەربڕین و کۆبوونەوەکانی ڕۆژی سێشەممە سوپاسی هەمووتان دەکەم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسێن بیگلەری نوێنەری خەڵکی بانە و سەقز لە پەیامێکدا خەڵکی بانەی کردە بەر دەنگ و وتی: دیسانەوە بە بۆنەی گیان لە دەست دانی دوو هاووڵاتیی ئازیزم لە سەر سنووری هەنگە ژاڵ پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ خەڵکی بەڕێزی بانە بەتایبەت خەڵکی گوندەکانی وەزمەڵە و شەشە و بنەماڵە داخدارەکانیان دەردەبڕم و خۆم بە هاوبەشی خەم پەژارەکانیان دەزانم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: ڕۆژی سێشەممە لە تاران سەبارەت بەو رووداوە دڵتەزێنە پێوشوێنگیریی پێویستم لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵات و کاربەدەستانی سەربازی ئەنجام داوە و لە کۆتاییدا بڕیار درا شاندێک پێکهاتوو لە چاودێڕانی تایبەتی وەزیری ناوخۆ، بەرپرسان و فەرماندەکانی هێزە ئینتیزامییەکان هەروەها پارێزگاری کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 15ی خەرمانان لە بانە سەبارەت بەو ڕووداوە کۆ ببنەوە.

داوا لە هاووڵاتییانی بەڕیز دەکەم بۆ گەیشتن بە دەرەنجامێکی کاریگەر و بۆ بە دەست هێنانی مافی ئەو دوو ئازیزە گیان لە دەست داوە و ڕێگری کردن لە دووپات بوونەوەی ئەو چەشنە ڕووداوانە واز لە گردبوونەوەی ناڕەزایی بێنن، تاکوو بەو پەڕی هێمنایەتییەوە پرسەکە تاوتوێ بکرێت و بە یارمەتی خودا و هاوکاریی بەرپرسان و شاندی نێردراو ئەنجام­دەرانی تاوانەکە سزا بدرێن و چی دی ئەو چەشنە ڕووداوانە نەبینین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8053

Your Comment

You are replying to: .
captcha