پیرۆزباییی لاریجانی به‌ بۆنه‌ی ئازاد کرانەوەی شاری ده‌یره‌زووری سووریا

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ په‌یامێکدا سه‌رکه‌وتنی سوپا و هێزه‌کانی خۆڕاگریی سووریا سه‌باره‌ت به‌ ئازادکردنه‌وه‌ی ده‌یره‌زوور و شکاندنی گه‌مارۆی سێ ساڵه‌ی داعش له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی پیرۆزبایی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی په‌یامی عه‌لی لاریجانی به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

"بسم الله‌ الرحمن الرحیم

ئازاد بوونه‌وه‌ی شاری ده‌یره‌زوور و شکاندنی گه‌مارۆی سێ ساڵه‌ی داعش له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن سوپا و هێزه‌کانی خۆڕاگریی سووریاوه‌ خۆشحاڵی لێکه‌وته‌وه‌.

ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ که‌ به‌ ڕووخانی ڕیزه‌کانی گرووپی داعش له‌م ناوچه‌ ستراتێژیکه‌ وه‌ده‌ست هات ده‌سته‌به‌ربوونی به‌ڵێنی هێزه‌کانی حه‌ق دژ به‌ کوفر و شکست‌دانی گه‌وره‌ی تیرۆریزم و توندئاژۆیی بوو که‌ به‌ یه‌کڕیزیی هێزه‌ سه‌ربڵنده‌کان و سوپای بوێری سووریا هاته‌دی.

شاری ده‌یره‌زوور مۆڵگه‌ی داعش له‌ ناوچه‌که‌ بوو که‌ له‌م ڕووه‌وه‌ ڕه‌نج و ئازارێکی به‌رفراوانی له‌ ماوه‌ی ئه‌م گه‌مارۆدانه‌ بۆ خه‌ڵک و دانیشتووان به‌دواوه‌ بوو و به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ قاره‌مانانه‌، ئازادی بۆ خه‌ڵک هاته‌دی.

سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی کردنی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ خه‌ڵک، سوپا و هێزه‌کانی خۆڕاگریی سووریا هیوادارم شاهێدی ئازادبوونه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ له‌ بنده‌ستی هێزه‌ توندڕه‌وه‌کان و جێگیربوونی ئارامی و پاوه‌جێیی له‌ وڵاتی سووریا بین.

عه‌لی لاریجانی

سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8046

Your Comment

You are replying to: .
captcha