به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدوڵڵا مه‌جیدی دیوانی مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانیی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و بڵاڤگه‌ی زانکۆش له چاپی داوه.
مامۆستا میرجهلالهددین که‌زازی توێژه‌ری به‌رجه‌سته‌ی ئه‌ده‌بی فارسی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستیی زانستگای عه‌لامه پێشه‌کیی بۆ ئه‌و به‌رهه‌م نووسیوه و له پێشه‌کییه‌که‌دا ئاوا ده‌ڵێت: سه‌عدوڵڵا مه‌جیدی توێژه‌ری هه‌ست شیرینی بۆکانی یه‌کێک له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه کوردییه‌کانی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی فارسی که بهزمنامهیێکه به نێوی مهم و زین.
ناوبراو ده‌شنووسێت: سه‌ره‌ڕای هۆنینه‌وه و وه‌رگه‌ڕانی به‌رهه‌مه‌که مه‌جیدی هه‌ندێک په‌راوێزی به سوود و خاڵی گرینگی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه نووسیوه که یارمه‌تی به ڕوون بوونه‌وه‌ی خاڵه نادیاره‌کان ده‌گه‌یێنێت.
مه‌جیدی له‌و باره‌یه‌وه به کوردپرێسی وتووه: بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌و به‌رهه‌مه وه‌رده‌گێردرێته سه‌ر زمانی فارسی. ته‌رجمه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه 4 ساڵی خایاندووه و به ستایلی ئه‌ده‌بی ته‌تبیقی شرۆڤه کراوه.
ناوبراو زیادی کرد: له‌و کتێبه‌دا مهم و زین له‌گه‌ڵ خشته‌ی چیرۆکه فارسییه‌کاندا هه‌ڵسه‌نگێندراوه و چیرۆکه‌که له باری حه‌ماسی، تهراژێدیایی، کۆمێدی، ڕوانگه‌ی عیرفانی، فه‌لسه‌فه و ته‌سه‌وف، ڕوانگه‌ی نیشتیمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی، بنه‌مای دیرۆکهکان، هه‌روه‌ها ڕاز و ڕه‌مز و نمانهکان ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه.
مه‌جیدی ئاشکراشی کرد: ته‌رجمه‌ی فارسیی مهم و زین له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می له‌یلێ و مه‌جنوونی ئه‌ده‌بی فارسی‌دا هه‌ڵسه‌نگێندراوه و لایه‌نی جوانیناسیی مهم و زینیش تیشکی خراوه‌ته سه‌ر و ڕای ڕۆژهه‌ڵاتناسان و موستهشریقان و هه‌روه‌هاش دوو که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندی کورد (هه‌ژار و هێمن) له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه و ستایل و ڕوانگه عیرفانییهکهشی له به‌رهه‌مه‌کانی شێخ مه‌حموودی شه‌بسته‌ری و عاریفه ئه‌شعه‌رییه‌کانه‌وه نزیکه.
ئه‌و شاعیره بۆکانییه وه‌ڵامی ئه‌نگێزه‌ی خۆی بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: مهم و زینی خانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی مه‌لای جزیری تاقه به‌رهه‌می جیهانیی ئه‌ده‌بی کوردین که به 7 زمانی زیندووی جیهان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه و بۆشاییهکهشی له ئه‌ده‌بی فارسی‌دا هه‌ستی پێده‌کرا.
سه‌عدوڵڵا مه‌جیدی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ئه‌ده‌بی فارسی وه‌رگرتووه و له ڕێگای ئینتێرنێته‌وه بڕیاره بڕوانامه‌ی دوکتۆرییهکهی له به‌شی زمانناسیدا له زانستگای GRSی به‌ریتانیا وه‌ربگرێت.
ناوبراو چه‌ندین ساڵ له زانستگاکانی بۆکان و چه‌ندین شاری ده‌وروبه‌ری وانه‌ی ئه‌ده‌بی وتووه‌ته‌وه و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی زانستگای ئازادی ئیسلامیی بۆکان بووه. دیکه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی مه‌جیدی کۆمه‌ڵه‌ی شێعر و وتاره‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ تهرجمهیێکی ڕۆمانێکی گۆستاڤ فلۆبر که به‌مزووانه بڕیاره له چاپ بدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment