به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستفان مانسفیڵد نووسه‌ری چه‌ند کتێبی به‌ناوبانگ له ئه‌مریکا که یه‌ک له کتێبه‌کانی به ناوی موعجیزه‌ی کورده‌کان له‌سه‌ر کورده‌کانی عێراق نووسراوه و دیداری زۆری له‌گه‌ڵ سه‌رکرده کورده عێراقییه‌کان بووه، ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی تره‌مپ تا ئێستا هیچ ههنگاوێکی کرداریی بۆ پشتیوانی کردن له سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق هه‌ڵنه‌بڕیوه.
ناوبراو به گۆڤاری ئه‌نتێرنێتی فیدڕاڵیستی وتووه: له ده‌وڵه‌تی تره‌مپدا پاڵپشتیی زاره‌کی له سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق کراوه به‌ڵام تا ئه‌م کاته هیچ هه‌نگاوێک بۆ پاڵپشتی یان گه‌ره‌نتی سیاسی یان سه‌ربازیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن کۆشکی سپییه‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه. ئه‌وه‌ش به هۆی گرفتی ناوخۆوه بووه.
ئه‌و نووسه‌ره چالاکه ئه‌مریکییه زیادی ده‌کات: له کاتی ده‌ستپێکی ده‌وڵه‌تی تره‌مپه‌وه ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان کراوه و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانیش زیادیان کردووه به‌ڵام هیچ چه‌شنه ههنگاوێکی دیپلۆماتیک یان سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه هه‌ڵنه‌گیراوه که ته‌زمینی کوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ بکات. ئه‌و پرسه‌ش به هۆی بێ ئه‌زموونی و پشێوه بووه له کۆشکی سپی و به‌مزووانه‌ش له سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌کرێت.
ناوبراو وتیشی: هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو سعوودییه هه‌م هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه و هه‌م پاشه‌که‌وتی نه‌وتی زۆریشی هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ به قازانجی ئه‌مریکا ده‌بێت.
ئه‌و نووسه‌ر ئه‌مریکییه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی ده‌نگی هاووڵاتییانی کوردستانی عێراق بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی که 25ی سێپتێمبێری 2017 به‌ڕێوه ده‌چێت وتی: کارناسه‌کان پێشبینییان کردووه له‌سه‌دا 95ی کورده‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن به سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م له‌سه‌دا 80ی کورده‌کان هاوده‌نگن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment