به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له په‌یامێکدا که له زیندانی تیپی Fی ئێدیرنه‌وه به بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه ده‌ری‌کردووه سه‌ره‌ڕای پیرۆزکردنی ئه‌و جێژنه پرسی عه‌داله‌تی و ناده‌ستووری کردن دژ به نوێنه‌رانی زیندانی‌کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت: پیرۆزبایی جێژن له‌و هاووڵاتییانه ده‌که‌م که هیوایان به خه‌باتی خۆ له ده‌ست نه‌داوه. ئه‌م جێژنه له هه‌موو جیهانی ئیسلام و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی دژ به دڕنده‌ییی داعش و گرووپه هاوشێوه‌کان خه‌باتیان کردووه و مێژوویان تۆمار کردووه له قووڵایی دڵه‌وه پیرۆز ده‌که‌م.
له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی ده‌میرتاشدا نووسراوه: ئه‌مه دووهه‌م جێژنی قوربانه که لێتان دوورم. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت گرتوویه‌ته‌به‌ر هه‌موو چه‌شنه پێوه‌ندییێکی نێوان پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و هاووڵاتییان، هه‌روه‌هاش هه‌موو چه‌شنه ماف و یاسا و ڕێسای نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌هاش ئه‌خلاقی سیاسی پێشێل کراوه و هه‌وڵ دراوه پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بسڕدرێته‌وه. دوو جێژنی قوربانمان تێپه‌ڕاند به‌ڵام به‌م هه‌وڵانه نه‌گه‌شتوونه‌ته ئامانجه‌کانیان و ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت 22 جێژنی قوربانیش تێپه‌ڕێت دیسان ئامانجه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر نابێت. هه‌موو گه‌ل دڵنیا بن ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین داهاتووی دیموکراتیکی تورکیا دیاری ناکرێت. وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئێمه به بارمته بگرن ده‌توانن پاکتاوی سیاسی بکه‌ن به‌ڵام ده‌یبینن که شکست ده‌هێنن. تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه وازمان له یه‌کێتیی دیموکراتیک، ژیانی یه‌کسان و ئازادانه و سیاسه‌تی دیموکراتیک نه‌هێناوه سه‌رکه‌وتنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی و ئاشته‌وایی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment