لیژنه‌ی باڵای دادوه‌رانی ئه‌مریکا حوکمی بانگ کردنی 19 پاسه‌وانی ئه‌ردۆغانیان ده‌رکرد

به‌شی تورکیا- لیژنه‌ی باڵای دادوه‌رانی ئه‌مریکا حوکمی بانگ کردنی 19 ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌ری ئه‌ردۆغانی ده‌رکرد و داوای سزا بۆ ئه‌و 19 پاسه‌وانه‌ کراوه‌.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ده‌رکراو له‌ دادستێنیی ئه‌مریکاوه‌ لیژنه‌ی باڵای دادوه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌رکی پێڕاگه‌یشتن به‌ دۆسیه‌ی پارێزه‌ره‌کانی ئه‌ردۆغانی وه‌ئه‌ستۆ بووه‌ و له‌و میانه‌شدا فه‌رمانی بانگ کردنی 19 خاوه‌ن پله‌ی ئاسایش و پاسه‌وانی ئه‌ردۆغانیان ده‌رکردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرش‌کردنی پاسه‌وانه‌کان بۆ سه‌ر ناڕازییان له‌ واشنتۆن.

پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ردۆغان له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌که‌ی ناوبراو بۆ پێته‌ختی ئه‌مریکا هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئه‌و ناڕازییانه‌ی له‌به‌ر بینای باڵوێزخانه‌ی تورکیا گرد بووبوونه‌وه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ لیژنه‌یێکی باڵای دادوه‌ران له‌ واشنتۆن دژ به‌ 19 که‌س به‌ تایبه‌ت 15 خاوه‌ن پله‌ی ئاسایشی تورکیا داوای سزایان کردووه‌. تۆمه‌تی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ هێرش بردن بۆ سه‌ر ناڕازییانی مانگی مه‌ی له‌ به‌ر بینای باڵوێزخانه‌ی تورکیا له‌ واشنتۆن بووه‌ له‌ میانی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ پێته‌ختی ئه‌مریکا. ئه‌و 19 که‌س تاوانی توندئاژۆییی به‌ئه‌نقه‌ستیان خراوه‌ته‌ پاڵ. سزای تاوانه‌که‌ش ئه‌گه‌ر بسه‌لمێندرێت به‌ لانی فره‌وه‌ 15 ساڵ زیندان ده‌بێت. ژماره‌یێک له‌و تاوانبارانه‌ش تاوانی دیکه‌یان خراوه‌ته‌ پاڵ.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون حوکمی داوای سزا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ناوی سێ که‌سی خاوه‌ن پله‌ی ئاسایشی تورکیای به‌ لیسته‌که‌ زیاد کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8021

Your Comment

You are replying to: .
captcha