به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مید محه‌مه‌دی ئاماژه‌ی به کۆتایی هاتنی ڕێوڕه‌سمی حه‌ج کرد و ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو حاجییه‌کان له مه‌نا بۆ مه‌ککه گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆیه‌ش ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵ کۆتاییی پێهات و گه‌شتی ئاسمانیی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییه‌کان بۆ وڵات له یه‌که‌مین سه‌عاته‌کانی سبه‌ینێ سێشه‌ممه/ 14ی خه‌رمانان له فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌ده‌وه ده‌ست پێده‌کات.
جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی وێڕای ئاماژه به هه‌ماهه‌نگییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕێکخراوی گه‌شتی ئاسمانیی عه‌ره‌بستان و وه‌زاره‌تی حه‌جی عه‌ره‌بستان له‌باره‌ی خێرا کردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌کان و به‌کارهێنانی ئاسانکاریی زیاتر له فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌دینه جه‌ختی کرد: به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژیی ئه‌نجامدراو هاتنه‌وه‌ی ژماره‌یێک له حاجییه‌کانی مه‌دینه پێش له 14 بۆ 19ی مانگی خه‌رمانان جگه له فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌ده له فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌دینه‌ش ئه‌نجام ده‌بێت.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی حه‌ج و زیاره‌ت وتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین حاجییه‌کان به گه‌شتێکی ئاسمانیی ڕێکوپێکتر که له دوو فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌ده و مه‌دینه‌وه به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ستی 20 فڕۆکه‌خانه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌بێت به ته‌ندروستییه‌وه بۆ وڵات بگه‌ڕێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment