به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی په‌رله‌مان تیشکی خسته سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌رجام بۆ ئێران و وتی: یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رجامدا ڕووی دا ئه‌وه بوو ئێمه که‌شێکی دیالۆگ له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت ئه‌ورووپامان کرده‌وه. ڕاوبۆچوونه‌کانمان گواسته‌وه و له هه‌مان کاتدا به ڕه‌فتار و ئاکارهکهمان پێبه‌ند بووین و به‌ڵێنمان له‌و بواره‌دا سه‌لماندووه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای پێشێل کردنی به‌ڵێنه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێمه خوازیاری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تێکڕای گه‌لان و وڵاتانین و ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشیش له ڕێوڕه‌سمی تهنفیزدا جه‌ختیان کرده‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان پێوه‌ندیمان هه‌بێت.
جه‌ماڵی زیادی کرد: ئێمه تا ئه‌و کاته‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌رمان هێڵه سووره‌کان تێنه‌په‌ڕێنێت و به دوای فه‌وتاندنی کاته‌وه نه‌بێت و گوشار له‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراق نه‌خات و هه‌لومه‌رجی به‌رجام ڕێگه بدات له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا ده‌مێنینه‌وه به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستپێکه‌ری پێشێل کردنی به‌رجام نابین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment