به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوو هاووڵاتیی ئه‌ڵمانی به ناوه‌کانی "ک. ا" و "س. ا" که بۆ تێپه‌ڕاندنی پشوو سه‌ردانی تورکیایان کردبوو له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌نتالیا و له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیاوه هاوپێوه‌ند به دۆسیه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیر کران.
ئه‌م که‌سانه که ده‌وترێت هاووڵاتیی به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانین؛ پاش ده‌ستگیر کردن بۆ ناوه‌ندی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌نتالیا گوازرانه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان لێ کرا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له حاڵێکدا هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی ئه‌م 2 هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه‌ی پشتڕاست کرده‌وه که ئه‌م کاره‌ی پۆلیسی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توندی به‌رپرسان و سیاسه‌توانانی ئه‌ڵمانیای به‌دواوه بوو.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به ده‌ستگیرکردنی ئه‌م دوو هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه ژماره‌ی ئه‌ڵمانییه زیندانی‌کراوه‌کان له تورکیا بۆ 55 که‌س به‌رز بوویه‌وه که له نێوانیاندا هه‌ندێ که‌سایه‌تیی گرینگ له‌وان دنیز یۆجل نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌ی دی ولتی ئه‌ڵمانیا له تورکیا، پیتر ستئودنر چالاکوانی مافی مرۆڤی ئه‌ڵمانیا و مه‌شعاله تۆلۆ وه‌رگێڕی ئه‌ڵمانیا ده‌بینرێن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment