بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەسرەدین سەندی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر وتی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەمریکا و تەنانەت عێراق بە باشی دەزانن دەوڵەتی فیدراڵ بەرگری لە مافی ئەتنیکەکانی عێراق ناکات و خەڵکی کوردستانیش ئێستا هیوای خۆیان بە بەغدا لە دەست داوە و بڕیاریان داوە گشتپرسی بەڕێوە ببەن.
سەندی وتیشی: ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کردبوو لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم یارمەتی بدات بەڵام بەغدا ئەو ئەنجومەنەی فریو داوە، بەو هۆیەوە ئەو ئەنجومەنە هانای بە هەرێم هێناوە.
ناوبراو جەخت دەکات: هەولێر هەموو ئیمکانات و توانای خۆی بۆ بەڕێوەچوونی گشتپرسیی نەتەوەیی لە ناوچە کوردنشینەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە کار دەبات.
سەرچاوە: «شفق نیوز»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment