بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆسرەت رەسووڵ، ڕۆژی هەینی سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی لە كەركووک و داقوق و خورماتوو کرد و وتی:"ریفراندۆم لە ناوچە كوردستانییەكانیش ئەنجام بدرێت، بۆیە گرنگە لە رۆژی دیاری كراودا بە گیانێكی كوردانەوە سەرجەم كوردستانیان دەنگ بدەن و بەشداربن لە پرۆسەكەدا".
كۆسرەت رەسووڵ، روونیشی كردووەتەوە، "كوردستانی بێ كەركووک، لاشەی بێ سەرە و مەحاڵە بە بێ كەركووک و ناوچە كوردستانییەكان كورد بە ئاواتەكانی بگات".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment