به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برێت مه‌ک گۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌ۆرک­کۆماری ئه‌مریکا له شه‌ڕی دژ به داعش له ڕێگای په‌یامێکه‌وه به بۆنه‌ی کوژرانی عه‌دنان ئه‌بوو ئه‌مجه‌ده‌وه سه‌رخۆشی ده‌کات و ده‌ڵێت: جێگای شانازییه که له‌گه‌ڵ ئه‌بوو ئه‌مجه‌د ئاشنا بووم. فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج خه‌باتگێڕێکی ڕاسته‌قینه بوو له به‌رانبه‌ر گرووپی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) بنه‌ماڵه‌که‌ی له مه‌نبه‌ج ده‌ژیان که له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوه و خۆشی له ڕه‌قه گیانی به‌خت کرد. ڕۆحی شاد بێت.
عه‌دنان ئه‌بوو ئه‌مجه‌د فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج که پێشتر له مه‌نبه‌ج و شه‌دادی دژ به تیرۆریستانی داعش شه‌ڕی کردبوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه/ 31ی ئه‌گێست له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش گیانی خۆی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment