مه‌سعوود بارزانی به‌ لێدوانه‌کانی خۆی که‌رکووک له‌ ده‌ست نه‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادقوون سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشدار به‌ بارزانی ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ر به‌ره‌و پارێزگای عێراقیی که‌رکووک ده‌ست درێژ بکاته‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی خۆیشی و پشتیوانه‌کانیشی له‌ ناو ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"دا ڕای‌گه‌یاند: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چاوچنۆکه‌ و لکاندنی پارێزگای که‌رکووک به‌ هه‌رێمه‌وه‌ پڕۆژه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و ئێستا ته‌نها ئیسرائیل پاڵپشتی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ عێراقه‌.

ناوبراو گوتیشی: که‌رکووک پارێزگایێکی عێراقییه‌ و عێراقیش ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر بارزانی ده‌ستدرێژی بکاته‌ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ و بیه‌وێت ته‌نها یه‌ک بست له‌ خاکی که‌رکووک بلکێنێت به‌ هه‌رێمه‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی بارزانیش و وڵاتانی پاڵپشتی ئه‌ویش له‌ناو ده‌به‌ن.

سالم وتیشی: ده‌وڵه‌تی عێراقیش ئه‌گه‌ر داکۆکیی بارزانی بۆ لکاندنی پارێزگای که‌رکووک به‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت وه‌ڵامێکی توندی ناوبراو ده‌داته‌وه‌ و دژ به‌ بارزانی ده‌ست ده‌باته‌ گورز و زۆر.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: بارزانی چاک ده‌زانێت حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ به‌هێزترین گرووپی تیرۆریستیی پاڵپشتی‌کراوی دوو وڵاتی جیهان کردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ له‌ لێدوانه‌کانیدا سه‌باره‌ت به‌ که‌رکووک به‌ وریاییه‌وه‌ قسه‌ بکات چوونکه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ولێری له‌ ده‌ست ده‌رچێت و کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان بهێنرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7958

Your Comment

You are replying to: .
captcha