به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا بە درێژی باسی ئەو هۆکارانەی کرد کە وایان کرد گەلی کوردستان ئومێدی بە بەڵێن و ڕێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا نەمێنێت و ڕوونی کردەوە کە وێڕای ئەوەی لە سەرەتای درووست‌کردنی دەوڵەتی عێراق شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان کورد و عەرەب مەرجێکی سەرەکی بوو، کەچی بەدرێژایی ڕابردوو بەشی ئێمە لەو شەراکەتە هه‌ر كاره‌سات و زوڵم و ئه‌نفال و كیمیاباران و ڕووخاندنی ٤٥٠٠ گوند بوو، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسیش کە ئومێدمان وابوو عێراقێکی دیموکراتی فیدڕاڵ بونیاد بنێین، دیسان دژی مافەکانمان وەستان و خراپتریش مامەڵە لەگەڵ گەلی ئێمە کرا کە بڕینی نانی خەڵکی کوردستان بوو و ئەوە لە ئەنفالیش خراپتر بوو چونکە هەموو تاکێکی کوردستانی گرتەوە بە منداڵی شیرەخۆریشەوە.
سەرۆک بارزانی ڕوونی کردەوە کە ئێمە لە پەیوەندییماندا لەگەڵ بەغدا هه‌موو رێگەییێكمان تاقیكرده‌وه، لامه‌ركه‌زیه‌ت و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی، ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان بووه. چونکە دەسەڵاتدارەکانیش گۆڕابن، فەرهەنگەکە نەگۆڕاوە کە فەرهەنگی خۆسەپاندن و تاکڕەوی و بە پاشکۆ دیتنی خەڵکی کوردستانە و دەرکەوت کە لە وەدیهێنانی شەراکەت سەرکەوتوو نەبووین و باشترین چارەسەر ئەوەیە ببینە دوو دراوسێی باش. ئاماژەشی بەوە کرد کە ڕیفراندۆم ئامرازێکە بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بڕیاری خۆی بە دنیا ڕابگەیێنێت، ئەوانەی کە داوای دواخستنی ڕیفراندۆم دەکەن، ئەگەر بەدیلێکیان هەیە کە گەلی کوردستان بگەیێنێتە هەمان ئەنجام و ئامانج، با بیخەنەڕوو ئەگینا تۆزقاڵێک لەو بڕیارە پاشەکشێ ناکەین و ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.
سەرۆک بارزانی لە وتەکەیدا پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کرد کە بڕیاریان داوە ڕیفراندۆم لەو پارێزگایە بەڕێوە بچێت و ئاماژەشی بەوە دا کە نابێ پەیوەندیی لەگەڵ ئەوانە بپچڕێنین کە لەگەڵ بڕیارەکە نەبوون یا کاردانەوە بەرانبەر ئەوانە هەبێت کە لێدوانی ئیستفزازی دەدەن، بەڵکوو دەبێ لەگەڵیان نەرم بین و دیالۆگیان لەگەڵ بکەین. سەبارەت بە ناسنامه‌ی كه‌ركووكیش سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە کەرکووک كوردستانییه و دەبێت کەرکووک شاری پێکەوەژیانی پێکهاتەکان بێت. سەبارەت بەو هەواڵانەش کە گوایە هەوڵێک هەبێت بۆ ئەوەی بە زۆری کەرکووک لە کوردستان داببڕن، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: هه‌ر كه‌سێک بیر لەوە بکاتە پیلانگێڕی بکات و بەزۆر کەرکووک لە کوردستان داببڕێت ئەوە ڕووبەڕووی هەموو گەلی کوردستان دەبێتەوە و هەموو تاکێکی گەلەکەمان ئامادەیە گیانی خۆی بۆ پاراستنی کەرکووک ببەخشێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆک بارزانی بڕیاری ریفراندۆمی بۆ خه‌ڵكی كوردستان گه‌ڕانده‌وه، سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه رۆژی ٧ی جوون به پشتبه‌ستنی خواستی گەلی كوردستان بڕیاریاندا ٢٥ی سێپتێمبێری ئه‌مساڵ دیاری بكرێت بۆ رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ته‌ئكیدی كرده‌وه، ریفراندۆم موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكوو موڵكی هه‌موو گه‌لی كوردستانه.
سەبارەت بەو لێدوانانەش کە بۆ دژایەتیی ڕیفراندۆم دەبیسترێن سەرۆک بارزانی ڕای­گەیاند کە لەم ماوەیەدا لەگەڵ چەندان شاندی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی دراوسێ کۆبوومه‌تەوە، هیچ نوێنەرێکیان دژایەتییان بۆ خواستی کورد لە دیاریكردنی چارەنووس نیشان نەداوە، ته‌نها كۆی سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر كاتهكهیێتی و ئەوان باوەڕیان وایە ریفراندۆم لەم دۆخه پڕ قه‌یرانانه‌ی ناوچه‌كه‌دا، کاریگەری له‌سەر شەڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام لە ڕاستیدا وا نییە و ئه‌و كاریگه‌ریی نابێت، ئاماژەشی بەوە دا کە هەرگیز چاوەڕوانی ئه‌وه نەبووین کە وڵاتان بێن و بڵێن ئەوە دەوڵەت و پیرۆزتان بێ، لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ و دواتریش لە بڕیاردانی فیدڕاڵیش بەرەوڕووی هەمان ئەو تەحەددایانە بووینەوە کە ئێستا هەن، بەڵام ئەوانە چەسپان و هەموو ئەوانەی کە دژایەتییان دەکرد مامەڵەیان لەگەڵ کرد.
له به‌رده‌وامی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، جارێكی دیكه ده‌رباره‌ی شێوه‌ی داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان قسه‌ی بۆ ئامادبووان كرد و گووتی: "پێمان باشه ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی کۆماری، دیموکراتی و فیدراڵی بێت و ته‌واوی مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی تێدا پارێزراو بێت".
هه‌روه‌ها وتی: "پێویسته له دەوڵەتی نوێی کوردستاندا کار لەسەر سیستمێکی نوێی ئابووری بكرێت و داوایشی له مامۆستایانی زانکۆ و ئاکادیمییهكان كرد، هاوكاری له دەستووری دەوڵەتی کوردستان بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment