به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موتلهک له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌پێی ده‌ستوور و ئیتیفاقی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری بڕیاری گرینگ و چاره‌نووسساز به‌رنامه‌ڕێژی کراوه، که‌واته په‌سه‌ندکراوی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌و پارێزگایه وه‌کوو پێشێلکردنی ده‌ستووری عێراق وێنا ده‌کرێت و ده‌بێ پارێزگاری که‌رکووک به‌رپرسیارێتیی ڕووداوه‌کان قبووڵ بکات که مومکینه له‌و پارێزگایه‌دا ڕوو بدات.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا جه‌ختی کرد: "ئێمه هه‌رگیز قبووڵ ناکه‌ین که عه‌ره‌به‌کانی پارێزگای که‌رکووک وه‌کوو هاووڵاتیی پله 2 له‌و پارێزگایه‌دا بژین هه‌ر بۆیه‌ش به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ین بۆ نێوبژیڤانی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه به‌و بۆنه‌وه که هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له عێراقه و هاووڵاتییانی کورد هێشتاکه به تێپه‌ڕبوونی کات و گۆڕینی سیسته‌مه‌کان وه‌کوو هاووڵاتیی عێراق ده‌مێننه‌وه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment