دوو زۆرانبازی کوردستان بانگهێشتی تیمی گه‌وره‌ساڵانی ئێران کران

به‌شی کوردستان- سامان عه‌زیزی و سامان ته‌هماسبی دوو زۆرانبازی فه‌ره‌نگی­کاری سنه‌یی وه‌کوو وه‌رزشوانێک ڕاهێنه‌ر له‌ ڕۆژی 11ی خه‌رمانانه‌وه‌ بانگهێشتی ئۆردووی تیمی نه‌ته‌وه‌ییی گه‌وره‌ساڵانی وڵات کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رڕاهێنه‌ری تیمی نه‌ته‌وه‌ییی گه‌وره‌ساڵانی زۆرانبازیی فه‌ره‌نگی 18 زۆرانبازی له‌ کێشی 59، 66، 71، 75، 80، 85، 98 و 130 کیلۆ بۆ ئۆردووی تیمی نه‌ته‌وه‌یی بانگهێشت کرد.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ سامان عه‌زیزی له‌ کێشی 85 کیلۆ، سامان ته‌هماسبی سه‌رکه‌وتووترین زۆرانبازی فه‌رهه‌نگی­کاری کوردستانی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریی له‌ کێبه‌رکێیه‌ ئاسیاییه‌کانی تورکمانستان له‌ لایه‌ن عه‌لی ئه‌شکانییه‌وه‌ بانگهێشت کراون.

زۆرانبازان بۆ ماوه‌ی 11 ڕۆژ له‌ ژێر چاودێریی کادیری ته‌کنیکیی فیدراسیۆندا پرۆڤه‌ی ئاماده‌یی و ته‌کنیکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ کێبه‌رکێیه‌ ئاسیاییه‌کان کۆتاییی مانگی خه‌رمانان له‌ تورکمه‌نستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و سامان عه‌زیزی وه‌رزشوانی کوردستانی وه‌کوو زۆرانبازێکی ئێرانی له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا ئاماده‌ ده‌بێت و سامان ته‌هماسبیش وه‌کوو ڕاهێنه‌ر یاریده‌ده‌ری تیمی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7954

Your Comment

You are replying to: .
captcha