ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌قه‌کردن به‌ره‌و ئه‌مریکییه‌کان له‌ سووریا ده‌درێت

به‌شی جیهان- فه‌رمانده‌ی سه‌ربزێوانی پشتیوانیکراوی تورکیا له‌ سووریا ده‌ڵێت: هێزه‌کانی سوپای ئازاد به‌نائه‌نقه‌ست و به‌ڕێکه‌وت ته‌قه‌یان له‌ ئه‌مریکییه‌کان کردووه‌ و ئامانجیان ئه‌وه‌ بووه‌ وڵامی ته‌قه‌که‌ی هیزه‌ کورد-عه‌ره‌به‌کان بده‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پله‌به‌رزانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا پێش دوو ڕۆژ ڕایان­گه‌یاندبوو هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ که‌ به‌مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی پشتیوانیکراوی تورکیا و کورده‌کان له‌ مه‌نبه‌ج جێگیر کرابوون له‌ لایه‌ن سه‌ربزێوانی پشتیوانیکراوی تورکیاوه‌ ته‌قه‌یان لێکرا.

به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی.ئێن.ئێندا وتیان: ته‌قه‌که‌ خه‌ساری گیانی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مریکییه‌کان پاش وڵامدانه‌وه‌ی ته‌قه‌ی سه‌ربزێوان له‌ شوێنێکی هێوردا نیشته‌جێ بوون.

مسته‌فا سیجاری فه‌رمانده‌یێکی سه‌ربزێوانی پشتیوانیکراوی تورکیا له‌ نزیک شاری مه‌نبه‌جی سووریا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ نیۆیۆرک تایمزی وتووه‌: ته‌قه‌کردن له‌ هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان ڕووداوێکی نائه‌نقه‌ست بوو.

ناوبراو زیادی کردووه‌: ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو له‌ هێزی کورد-عه‌ره‌بی سووریا (سوپای دیموکراتیک) ته‌قه‌ بکه‌ین. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئێمه‌یان کردووه‌ ئامانج به‌ڵام نه‌مانده‌زانی هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیربوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7953

Your Comment

You are replying to: .
captcha