به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: کاراکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوه یاسادانه‌رییه‌کان و په‌رله‌مانی کوردستان بۆ یه‌کێتیی نیشتمانی له ئه‌وله‌وییه‌تدایه و ته‌نانه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌رێمی کوردستانیش گرینگتره.
مامه‌ند ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی یاسادانه‌ری له هه‌رێمی کوردستان به بێ به‌شداریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕه‌وتی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پاشهاتی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم ده‌بێت.
ناوبراو زیادیشی کرد: به‌رده‌وام بوونی کێشه و ناکۆکییه‌کانی نێوان کورده‌کان ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی کورد متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری له هه‌رێم نه‌که‌ن.
ئاسۆ مامه‌ند جه‌ختیشی کرد: ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌متر له یه‌ک مانگ ده‌رفه‌تی هه‌یه تاکوو کێشه و گرفته‌کانی نێوان پارته سیاسییه‌کانی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات و دۆخی هه‌رێمی کوردستان باشتر بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌یی عێراق "nina"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment